چەژنی چوارشەممە سوورەتان پیرۆز بێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، چوارشەممەی سوور، یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان، جەژنی کوردستانە. جەژنی چوارشەممە سووری کۆمەڵگەی ئێزیدی مانایەکی ئایینی و مێژوویی هەیە. ئایینی ئێزیدی یەکێکە لە ئایینە کۆنەکانی کوردستان. چوارشەممەی سوور گرنگییەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی و مێژووییشی هەیە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) جەژنی چوارشەممەی سوور لە پێکهاتەی ئێزیدی و گەلی کورد و هەموو گەلانی کوردستان و ناوچەکە پیرۆز دەکات. هیوادارین ئەم جەژنە بەپێی ناوەرک و ماناکەی خۆی کاریگەریی لەسەر بەها و پیرۆزییە مێژوویی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان هەبێت و ببێتە هەوێنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لەنێوان هەموو پێکهاتەکان و گەلاندا.
ئێستا پێشوازی لە پشووی چوارشەممەی سوورە دەکەین. لە شەنگال، لە عەفرین و لە سەرێکانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر باوەڕدارانی ئێزیدی بەردەوامن. هێشتا دۆخی شەنگال بە تەواوی ڕوون نەبووەتەوە و هەڕەشەی فەرمانی نوێ بە تەواوی لە بەرنامەی کاردا دەرنەخراوە. هەرچەندە ئێستا گەلەکەمان دەستی کردووە بە گەڕانەوە بۆ عەفرین و سەرێکانیی، بەڵام باوەڕدارانی ئێزیدی لە هەردوو ئەو ناوچانە لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدان.
شەنگال هەرێمێکە بە هۆی پێکهاتەکەیەوە تایبەتمەندی جیاوازی هەیە. زۆرینەی دانیشتووانی کوردی ئێزیدین و شەنگال بەشێکە لە خاکی کوردستان. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە چەندین سەدە بووەتە ئامانج. لەم دواییانەدا ئەو دڕندەییەی داعش لە شەنگال ئەنجامی دا، برینی قووڵی کردۆتە جەستەی شەنگالییەکان. ئێستاش هەندێک هێز بە حکوومەتی بەغداشەوە جار جار لە شەنگال ئیستفزازی دەکەن. ئامانج لەم ئیستفزازیانە لە ناوبردنی ئیدارەی خۆسەری شەنگال و جێهێشتنی خەڵکی شەنگال بێ ئیدارە و پاراستنە. دەبێت ئیرادەی خەڵکی شەنگال وەک بنەما وەربگیرێت. بۆ پاراستنی پێکهاتەی ئێزیدی، پێویستە هەموو هێزەکان و هەموو گەلەکەمان وریا بن و شانبەشانی گەلی ئێزیدی بوەستنەوە. شەنگال و دۆخی خەڵکی شەنگال و کێشەکانی شەنگال دەبێت بە شێوەیەکی تەیبەت لەبەرچاو بگیرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، بەبێ گوێدانە باوەڕیان، دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن. پێویستە بە یەکڕیزییەکی دڵسۆزانە بەرامبەر دوژمنانی دڕندە و داگیرکەر مامەڵە بکەن. پێکەوە و بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ داهاتوو، بەپێی بەها و مانا و پیرۆزییەکان. جگە لەوەش دەبێت ئیماندارانی ئێزیدی و یارسان و عەلەوی و ئەهلی حەق و مەسیحی بە کەرامەت و بە هۆشیارییەکی تایبەتەوە بپارێزرێن.
ئاهەنگ گێڕانیش بە ئازادی و بەختەوەریی بە بۆنەی جەژنەکانمانەوە، پەیوەستە بە سەرکەوتنەکانمانەوە. مانای فێستیڤاڵی چوارشەممە سوورەیش داوای ئەو بەرپرسیارێتی و ئیمانە لە ئێمە دەکات. بەم هیوا و خواستە، ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جارێکی دیکە جەژنی چوارشەممە سوورە لە کۆمەڵگای ئێزیدی و گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکە پیرۆز دەکەین.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
2026.04.15






