بەڕێز نزار محەمەد سەعید ئامێدی سەرۆکی کۆماری عێراقی فیدراڵی

Share this article

بەڕێز نزار محەمەد سەعید ئامێدی

سەرۆکی کۆماری عێراقی فیدراڵی

ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پێشوازی لە هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆک کۆماری عێراق داکەین و بە گەرمیی پیرۆزباییتان لێدەکەین.

هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە ببێتە دەرفەتێک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانی و دیموکراسی لە عێراقدا. گەلەکەمان بەهیوایە لەم خولەی سەرکۆماریی بەرڕێتاندا مافە دەستوریەکانی بە کردەوە بسەلمێنرێت و هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن. لە ناویشیاندا مادەی 140. جگە لەوەش خواست و مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بە ئاشووری- کلدانی-سوریانی و تورکمان و هەموو ئایین و مەزهەبەکانی عێراقەوە بپپارێزرێن و دەستەبەر بکرێن. باوەڕدارانی ئێزیدی، بەتایبەتی خەڵکی شەنگال، ئازارێکی زۆریان چەشتووە و بریندارن، دەبێت بە ئیمان و کولتوور و ناسنامەی خۆیانەوە بپارێزرێن.

جەنابی سەرۆک، ئێوە دەمێکە لە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستاندا بەشدارن و ئەزمونتان هەیە. ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراق و کوردستانیشەوە لە قەیرانێکی گەورەدایە. چارەسەرنەکردنی پرسی کورد نائارامیی و ناسەقامگیریی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دروست دەکات. تا پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراسی و دادپەروەرانە چارەسەر نەکرێت، ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستەبەر نابێت. هیوادارین هەمیشە ئەم ڕاستییە لەبەرچاو بگرن و هەڵوێست و کردارێکتان هەبێت بۆ ئەوەی پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە سەرتاسەری ناوجەکەدا چارەسەر بکرێت.

سڵاو و ڕێز

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە

2026.04.11 برۆکسل

 

 

 

 

 

 

چەژنی چوارشەممە سوورەتان پیرۆز بێت
لە یادی 46 ساڵەی کۆمەڵکۆژی کوردانی فەیلیدا