سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەسەر کورد

Share this article

 

سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەسەر کور

ماوەیەکە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ دەڵێت ” چەکمان دا بە کورد بۆ ئەوەی بگاتە دەستی نەیارانی ڕێژیمی ئێران، ، بەڵام کورد ئەو چەکانەی پێنەداون و بۆ خۆیان هێشتوویانەتەوە”. ترەمپ چەندین جار و بە شیوازی جیاوا ئەم لێدوانەی دووبارە کردۆتەوە و بە توندی لەسەر کورد دەئاخڤێت. ئەم هەڵوێست و رەفتارە بۆنی پیلانێکی دژە کوردی لێ دێت. بێگومان ئاشکرایە هەندێک هێزی نەیاری کورد پلانی دژە کورد بەڕێوەدەبەن.

دەمێکە کورد و ئەمریکا پەیوەندیان هەیە. ڕۆژانی خۆش و ناخۆشمان پێکەوە بەسەر بردووە. ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی سەرۆکی ئەمریکا هەموو کورد دەخاتە گومانەوە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمریکا دەگەیەنێت. ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم هەڵوێست و گوتارانە قبوڵ ناکەین و بە مەترسیداری دەیبینین. ئەم چیرۆکی چەک بە کورد دانە چەندە ڕاستە یان نا، دەبێت ڕوون بکرێتەوە. ئێمە دەزانین ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانن لەم جۆرە مامەڵانەدا بەشدار نەبوون و نین و ئێمەش وەک کۆنگرە هیچ زانیارییەکمان لەسەر ئەم کارە نییە.

لەبارەی ئەم بابەتەوە؛

1. بەڕێز ترامپ نابێت هەموو کورد تاوانبار بکات و ڕوونیشی بکاتەوە کە لەگەڵ چ لایەنێک لە کورد ئەم مامەڵەیەی کردووە.

2. پێویستە ئەو لایەنە کوردیانەی لەم بارەیەوە لەژێر گوماندان، بێنە دەنگ و ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا و ڕوون بکەنەوە.

ئێمەی کورد لە سەرانسەری کوردستاندا بۆ ئازادی خەبات دەکەین. لەم خەباتەدا پەیوەندی دیپلۆماسیی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان دادەمەزرێنین و دەمانەوێت دۆستەکانمان زیاتر بکەین پشتگیریی بۆ دۆزەکەمان فراوانتر بکەین . ئێمە سەرباز و نۆکەری هیچ وڵات و کەسێک نین. لە پەیوەندییەکانماندا پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین و وابەستەی بەها مرۆییەکانین. تا کۆتاییش لەسەر ئەم بەهایانە بەردەوام دەبین.

سڵاو و ڕێز

کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

2026.05.12

 

 

 

 

 

 

 

 

 

15ی گوڵان، جەژنی زمانی کوردی پیرۆزبێت
 1 ئایار رۆژی کرێکارانی جیهان پیرۆز بێت