بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان

Share this article

بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هێرشە موشەکی درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە توندی شەمەرزار دەکات و بە پێشێلکردنی سەروەری و قەوارەی دەستووریی هەرێم دەزانێت. ئەو هێرشانە قبوڵنەکراوە و هێرشکردنە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد بە گشتی و بەتایبەتی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان و قەوارەی هەرێم کە قەوارەیەکی فەرمی و سەرەکییە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵدا. ناکرێت خاکی هەرێمی کوردستان بکرێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسیی وسەربازییە هەرێمیی و جیهانییەکان لە ناوچەکەدا.

ماوەیەکی زۆرە ئەم هێرشانە درێژەیان هەیە. جارێک بە بیانووی هێرشکردنە سەر پارت و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رۆژەهەڵاتی کوردستان، جاری دیکەش بە بیانووی بوونی هێزو دەزگای بیانی لە باشووری کوردستان. ئەم پاساوانە بۆ هێرشەکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی بێ بنەمان و قبوڵ ناکرێن و جێگای هەلوەستەکردنی جیددیین.

لەم قۆناغە هەستیارەدا، پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و وەگەڕخستنی پەرلەمان و دام و دەزگا یاساییەکان دەبێتە پێشینەی هەموو شتێک؛ چونکە هەرێم تەنها بە یەکڕیزی نەتەوەیی، حکومەتی کارا و دامەزراوەی بەهێز دەتوانێت سەروەری، ئاسایش و قەوارەی دەستووری خۆی بپارێزێت.

دەبێت ئەم پێشهاتانە ببنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزی نەتەوەیی و هەڵوێستی هاوبەشی هەموو هێزە سیاسییەکان. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگەوازی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکات بۆ یەکڕیزیی لە پێناو پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو مەترسییە دەرەکی و ناوخۆییەکان.

 

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

2026.08.19

شەنگال جارێکی تر لە ناو مەترسیی پێکدادانی جیوستراتیژیدايه