شەنگال جارێکی تر لە ناو مەترسیی پێکدادانی جیوستراتیژیدايه

Share this article

لە دوازدەهەمین ساڵیادی جینۆسایدی شەنگالدا، سەری ڕێز ونەوازش دادەنێین بۆ یادی هەموو ئەوانەی لەدەستمان داون. 

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، لە شەنگال دوو جۆر کۆمەڵکوژی لە هەمان کاتدا ئەنجامدرا. یەکێکیان مەبەستی لەناوبردنیجەستەیی ئێزیدییەکان بوو، ئەوی دیکەشیان کۆمەڵکوژییەکی کولتووری بوو لە ڕێگای فێمینیساید (کوشتنی ژنان)، کەئامانجی سەرەکیی ژنانی ئێزیدی بوون، چونکە ئەوان هەڵگری کولتوور و ناسنامەی ڕەسەنی ئایینی ئێزیدی بوون. ئامانج تەنها لەناوبردنی جەستەیی ئێزیدییەکان نەبوو، بەڵکو بە تەواوی سڕینەوەیان لەسەر ڕووی زەوی بوو. 

ئێزیدییەکان بە هۆی بەرخودانی هەزاران ساڵەیان، بە پشتبەستن بە ژنان وەک هەڵگری کولتوور و ناسنامە، توانیان لەوناوچەیەدا بنەمای ناسنامەی ڕەسەنی کوردی بپارێزن. بۆیە ژنانی ئێزیدی بوونە ئامانجی دڕندەترین هێرشەکانی سەدە. ژنانی ئێزیدی ڕفێنران، دەستدرێژی سێکسییان لێکرا، ئەشکەنجە دران و لە بازاڕەکانی کۆیلایەتی فرۆشران. هەزارانژن هێشتا ونن. 

جینۆسایدی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە ژێر ناوی داعشدا ئەنجامدرا. لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، لە ژێر ناوی ململانێی شیعە وسوننەدا، دەوروبەری شەنگال هەڕەشەیەکی نوێ هەیە. بەڵام ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە ئیسلامی شیعە یانسوننەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە دەستبەسەرداگرتنی کۆنترۆڵی ناوچەکە هەیە لە چوارچێوەی ئامانجە ستراتیژییەنوێکاندا. 

شەنگال، کە بۆ سەدان ساڵە شوێنێکی پیرۆزی ئێزیدییەکانە، لە ناوچەیەکی سنووری و گرنگی جوگرافیایی دایە. ئەوشوێنەیە کە باکوور، باشوور و ڕۆژاوای کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. شەنگال هەروەها بەشێکە لە پارێزگایموسڵ، کە زۆرجار بووەتە گۆڕەپانی ململانێی دەسەڵاتدارانی تورک، عەرەب و فارس. موسڵ هەروەها ناوچەیەکە کە لەژێر چاودێری هێزە جیهانییەکان دایە. 

ئەمڕۆ، ئێزدیخان جارێکی تر لە ناوەڕاستی شەڕی هێزەجیهانی و هەرێمییەکان بۆ کێبڕکێی جیوستراتیژییە.

هەروەها، جگە لە پێشکەشکردنی یارمەتیی مرۆیی، هیچ حکومەت یان پەرلەمانێک لەوانەی جینۆسایدیان ناساندووە،هەنگاوێکی سیاسی نەناوە بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی ئارام و ئاسایشی ئێزیدییەکان.

بەڵام، داواکارییەکی سەرەکیی ڕێکخراوەکانی ژنان وکۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئێزدیخان، پێدانی ستاتۆی ئۆتۆنۆمی بووە لەچوارچێوەی یاسایی عێراقدا.

بۆ دابینکردنی دادپەروەری لە شەنگال، پێویستە ژنانی ئێزیدی ونبوو بدۆزرێنەوە و ئەو کەسانەی هانی کۆمەڵکوژیانداوە یان بەشداریان تێدا کردووە، بخرێنە بەردەم دادگا و سزای یاسایی وەربگرن.

هەرچەند ناساندنی جینۆسایدی دژ بە ئێزیدییەکان لەلایەن زۆر هێزەوە هەنگاوێکی ئەرێنی بووە، بەڵام داخەوە هەتا ئێستالە بواری کردارییەوە هێشتا مەترسییەکان لەسەر ئێزیدییەکان لەنێو نەچوون. پێویستە حکومەت و پەرلەمانەکانی ئەووڵاتانەی جینۆسایدیان ناساندووە، لە ڕێگای حکومەتی عێراقەوە لە بواری دیپلۆماسی و سیاسییەوە ڕۆڵێکی کاریگەرببینن، بۆ ئەوەی خۆسەری بۆ ئێزیدییەکانی شەنگال دابین بکرێت، تاکو بتوانن خۆیان بپارێزن.

ئێستا پێویستە شەنگال ببێتە هەرێمێکی خۆسەر، تاکو ئێزیدییەکان بتوانن هەم خۆیان بپارێزن و هەم بە ئازادی باوەڕ،ئایین و کولتووری خۆیان بژیێنن.

هەروەها پێویستە شەنگال ببێتە هەرێمێکی خۆسەر، تاکو ژنانی ئێزیدی بتوانن بەبێ ترس و بە ئازادی بژین.

کۆمیسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)

 

١ی ئاب٢٠٢٦ 

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ژینگەکوژی (ئیکۆساید) لە هەرێمی کوردستان