کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان شەھیدکردنی سێ ھاوڵاتی سڤیل ئیدانە دەکات

Share this article

رۆژی 4/9/2024، جارێکی دیکە سێ ھاوڵاتی سڤیلی خێزانێک کە پێکھاتبوون لە باوکێک و دوو کوڕ تەمەن 14 ساڵ 18 ساڵ، لەسەر ڕێگای گشتی ڕانیە – سلێمانی کرانە ئامانجی بۆردومانی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا و لە ئەنجامدا ھەر سێکیان بەشیوەیەکی زۆر ھۆڤانە شەھیدکران، بەداخەوە دەبینین کە بە ئامنجگرتنی خەڵکی سڤیل و لە لایەن دەوڵەتی تورکیا بۆتە دیاردە و ھەر رۆژە کەسانێک لە ھاوڵاتیان و رۆژنامەنووسان بە ئامانج دەگیرێن.

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وێڕای پرسە و سەرخۆشیمان بۆ کەسوکاری ئەو پۆڵە شەھیدە، ھاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاریان دەردەبڕین و زۆر بە توندیش ئەو تاونە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین.

داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ھێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ڕای گشتی و خەلکی بە ھەڵوێستی کوردستان و عێراق لە ئاست ئەو تاوانە نا مرۆڤایەتییانەدا ھەڵوێست بنوێنن تا بە ھەموولایەک بتوانین سنورێک بۆ ئەو سیاسەتە دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورکیا دابنێین، کە بە کردەوەکانی مەترسی لەسەر ژیان و ئازادی خەڵکی کوردستان و ناوچەکە درووستکردوو.

ئێمە لە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی بۆردومانی ناوچەی خەلەکان بێدەنگ نابین
ڕووڕەشی و شەرمەزاری بۆ دووژمنان و داگیرکەران و نۆکەرانیان

کونگرەی نەتەوەیی کوردستان- ك.ن.ك
کۆمیتەی باشوری کوردستان
2027.09.04

دادگایی کەیسی تێرۆرکردنی شەهید دەنیز جەودەت
شەهیدکردنی رۆژنامەوانان دەنگی ئازادیی گەلەکەمان کپ ناکات