ئێوارەی دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی نێوان ناحیە چنارە سەر بەدیاربەکر و ناحیەی شەمرەخی ماردین کەوتەوە و لە ڕووبەری 66 کیلۆمەتردابڵاوبووەوە. ڕووبەرێکی فراوان سووتا، لەم ناوچەیەدا دەیان گوند و شارەدێزیانێکی زۆریان بەرکەوت، ڕەز و باخ و دار و دارستانەکان هەموویان سووتان وهەزاران ئاژەڵ لەناوچوون. کارەساتی هەرە گەورە ئەوە بوو کە تێیدا 110 کەسگیانیان لەدەستدا و 78 کەسیش برینداربوون.
ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هاوبەشی خەم و ئازاری خەڵکیناوچەکە و لێقەوماوانین. رۆحی ئەو کەسانە شاد بێت کە گیانیان لەدەستداوە،سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کارەساتێک بەم گەورە و فراوانییە هەرگیز ئاسایی ڕووداوێکی بەڕیکەوت نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە دێن، ئەگەر هیچ شتێک بە مەبەستیش نەبێت،کەمتەرخەمی و نەبوونی و خراپیی ئیدارەی دامودەزگاکانی دەوڵەت بوونەتەهۆکاری ئەم کارەساتە گەورەیە. شایەتحاڵانی ڕووداوەکە و خەڵکی ناوچەکە باسلەوە دەکەن کە ئاگرەکە لە ستوونی کارەباوە دەستیپێکردووە و تەشەنەی کردووە. خەڵکی هەرێم چەندین جار بەرپرسانی حکومەتیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەوستوونە کارەبایانە زیانیان بەرکەوتووە و پێویستە چاکبکرێنەوە. بەڵام دامەزراوەپەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنیان نەگرتووەتەبەر. ئەم پشتگوێخستن و کەموکوڕی وهەڵانە دوای ڕووداوەکەش هەر بەردەوامن. تیمە بەرپرسیارەکان لە کاتی خۆیداکاریان نەکرد و دەستێوەردانە پێویستەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدران. هەربۆیە کارەساتەکە گەورەتر بوو.
دامودەزگاکانی دەوڵەت و حکومەتی ئاکەپە–مەهەپە بەرپرسن لەم کارەساتە. پێویستە بە هەموو شێوەیەک بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکرێت و بەرپرسانئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. جگە لەوەش پێویستە قەرەبوویزیانەکانی قوربانیان بکرێتەوە. حکومەتی ئاکەپە–مەهەپە بەرپرسیارە لەکارەساتەکە، ئێمە بە توندی ئیدانەی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەرپرسن.
خەڵکی ئەو ناوچەیە قوربانین و پێویستیان بە هەموو جۆرە هاوکارییەک هەیە. لەسەر ئەمەش داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوە خێرخوازیەکاندەکەین بچنە هەرێمەکە و هاوکاری لێقەوماوان بن. ئێمە بە هەموو توانامانەوە لەگەڵ خەڵکی ئەو دەڤەرە و قوربانیانی ئەو کارەساتەین و خاوەندارییان لێدەکەین.
بەم بۆنە خەمناکەوەوە جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاریقوربانیان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین.
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
2024.06.21 برۆکسل