کوردستانیانی هه‌موو ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی به درێژای دەیان ساڵ رووبەڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی راگواستن و ، ئاوارەکردن و كوشتوبڕ بوونه‌ته‌وه. رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقیش بەردەوام لەهەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا ناوچەکانتاندا بووە. ئه‌مڕۆ ئێوە له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكهدان ، تاقیكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی شوناس و پاراستنی ئه‌و ناسنامه كوردستانیه فرهڕەنگ و هه‌مه چه‌شنه‌ی ئه‌و ناوچانه ، كه جگه له كورد گەل و پێكهاته‌ی دیكه‌ش کە لەدێر زەمانەوە لەوێ نیشتەجێن و پێكه‌وه هاوبه‌شانه ده‌ژین ، چوون بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌شداری كردن له‌و پرۆسه گرنگه‌دا، به تایبه‌ت بۆ كورد ئه‌ركێكی ئاكاری و هۆشیارییەکی گرنگە، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیرۆكی سته‌مكاریه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه هێشتا له سه‌ر بنه‌مای ناسیونالیستانه‌ی ئه‌ویتر كارده‌كات كه نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێت سه‌رده‌ست و ژێر ده‌ست بن ، ئه‌م جۆره له كاركردن، په‌یوه‌ندیی نێوان پێکهاتە رەسەکانی ئه‌م ناوچانه تێکدەدات و له به‌رده‌م شه‌ڕو نائارامیدا ده‌هێڵێته‌وه ، بۆیه به‌شداریكردنی ئهرێنیانهو چڕ وێنه‌ی نێو چوار چیوهكان به‌و جۆره ڕاست ده‌كاته‌وه كه كه‌س خۆی له‌وی تر به گه‌وره تر نه‌زانێت و پێی وانه‌بێت ئه‌و خاوه‌نه‌و ئه‌وانی دیكه میوانن.
هه‌ڵبژاردن دور له ده‌ستوه‌ردان دوور لەهه‌وڵی ئاستەنگ کردنی ئازادی خه‌ڵك و ململانێی نادروست و لاسارانه، گیانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه قوڵتر ده‌كات و په‌یوه‌ندی گه‌لان به یه‌كه‌وه تۆكمه تر ده‌كات ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش كه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیش كه هه‌میشه ڕۆڵی نه‌رێنی گێڕاوه له نێوان گه‌لان و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری به ته‌واوه‌تی کەم بكرێته‌وه‌و زه‌مینه بڕه‌خسێ كه نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان له ڕێی ده‌نگدانی ئازادانه‌وه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن ، هه‌ردوو ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ، وه‌ك دوو لەمپەر ڕێگرن له‌وه‌ی ئه‌و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سامانه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی نه‌وت و غاز و كشت‌و كاڵ و پیشه سازی و شارستانیه‌ت ئاشتی و ئارامیی و پێشكه‌وتن به خۆیانه‌وه ببینن. دەستوەردانە ناوخۆیی و ئیقلیمییەکان وەک ئێران و تورکیا‌و ئەوانی دیکە، هەمیشە هۆکاری لێکترازان و بێ متمانەیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و دەوروبەریی بووە. بەتایبەتیش دەوڵەتی تورکیا کە بووە بە کاراکتەرێکی سەرەکیی دەستوەردان لە دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان.
ئه‌مڕۆ له هه‌ر كات زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌تی نێوخۆیی له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ده‌بێته هۆکارێکی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی ڕابردوو كراونه‌ته جه‌سته‌ی په‌یوه‌ندیی دیرۆكیهی نێوان مرۆڤه‌كان، ساڕ‌ێژ بكرێت و ئیدی به هیچ هۆیه‌ك بیر له په‌راوێزخستن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر نه‌كرێته‌وه. ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌بێت كه به‌شداریی ئه‌رێنیانه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك ده‌رفه‌تێك بقۆزرێته‌وه بۆ نیشاندانی خواستی گوازتنه‌وه له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی باشتر ، بێگومان ئه‌م كاره پێویستی به‌وه‌یه لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كان و ئه‌و حزبانه‌ی له كێبڕكێدان بۆ به ده‌ستهێنانی كورسی، بیریان نه‌چێت ئه‌ركی هه‌ره گرنگی ئه‌وان لێبورده‌یی و دوركه‌وتنه‌وه له بەرژەوەندی تەسلی حزبایەتی و لە فه‌رمانی دهرهكییە. به‌و شێوه‌یه‌ی كه هیوا به خه‌ڵك ببه‌خشن نه‌ك شكۆی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رو ئه‌و بهركردنیانهوه بشكێنن.
هەر لەسەرەتای درووستبوونی دەولەتی عێراقەوە و لە سەردەمی هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکەانی هه‌میشه هه‌وڵدراوه بریین و درز‌و كه‌لێن بخرێته نێوان نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه. هه‌ندێك ڕوداو كه ڕویانداوه چاره‌سه‌ركردنیان زۆر ئاسان بووه، به‌ڵام له رێگه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاویان له سامان و نه‌وتی ئه‌م ناوچه‌یه بڕیوه كێشه‌كان گه‌وره كراونه‌ته‌وه‌و كراون به گرێكوێرهو وێنای ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌ك نیشاندراوه كه وه‌ك به‌رمیله بارودهو ده‌ست بۆ بردنی ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش گۆبه‌نی گه‌وره‌ی به دوادادێت. نه‌یارانی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان هیچ كات نهیانهێشتتوه كه‌ركوكیه‌كان بپه‌رژێنه سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ده‌كرێت به‌شداری به جۆش و خرۆشی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا وه‌رچه‌رخانێكی نوێ دروست بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پیلان و به‌رنامه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پهیوهندیهكانیش بێت، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەوە شارەی دێرینەی کوردستان، شاری پێکەوە ژیانی گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانە. لەبەرئەوە ئێمه وه‌ك كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان جگه له‌وه‌ی ڕووی قسه‌مان له هه‌موو پێكهاتهكانە بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی بیر له ئایندهی خۆیان بكه‌نه‌وه، ڕووی قسه‌ی سه‌ره‌كیمان له كورده، كورد وه‌ك گه‌لێكی سته‌ملێكراوی قوربانیی ،پێویستە بە هەموو توانایەوە به‌شداری هه‌ڵبژاردنه بێت و به به‌شداریکردن و دەنگدان سزای ئه‌وانه‌ش بدات كه سیاسه‌تی په‌رتكردنی گه‌ل به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ، هه‌ڵبه‌ت په‌رتكردن جۆرێكه له هه‌نگاوی بانگكردنی ئه‌وانی تر بۆ زاڵبوون به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆتدا ، ئه‌وه‌ش ده‌چێته خانه‌ی لادان و ترازان له ڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه‌یی.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان وێڕای بانگه‌واز له به‌شداری ئازایانه‌و خاوه‌ندارانه له هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌كه‌ش به ده‌رچه‌یه‌كی گرنگ ده‌بینێ بۆ ده‌رچوون له دۆخی چه‌قبه‌ستوو، كه ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك به‌ڕێوه نه‌چووه‌و له ئاكامی گۆڕانكاریه‌كانی دوای 16ی 10ی 2017ش نادادی و پیلانی ناوخۆیی و دەرەکی جۆراوجۆر به ئامانجی شێواندنی په‌یوه‌ندی پێکهاتەکان و سه‌ندنه‌وه‌ی پۆست به پله‌ی یه‌كه‌م له گه‌لی كورد. وای كردووه له هه‌ندێ باردا مرۆڤ هه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەقڵیەتی شۆڤێنیانه بكات ، كه ئه‌مه‌ش به‌لای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستانه‌وه ” كه‌نه‌كه ” تاوانێكی مه‌زنه.
لەکۆتاییدا هیوادارین هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازادم، دیموکرات و شەفافدا بەڕێوە بچێت و لە ئاکامیشدا قۆناغێکی نوێی پێکەوەژیانی ئەرێنی بۆ هەموو خەڵکی کەرکوک ق ناوچە دابڕاوەکان لەگەڵ خۆی بێنێت.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ك ن ك
2023.12.11 برۆکسل