لە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەڤاڵ دەنیز جەودەت لە دژی کردە تێرۆریستییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەنگ هەڵبڕن

Share this article

ساڵێک پێش ئێستا و لە ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە ناو ئۆفیسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری هەولێر هەڤاڵ ( دەنیز جەودەت بولبون ) ناسراو بە دەنیز هێڤی  بە پیلان و سەرپەرشتی دەزگای هەواڵگیری دەوڵەتی تورکیا (میت) تیرۆرکرا.                                                                                                                        

هەر چەندە لە سەرەتاوە لایەنە ئەمنیەکان ئەوەشیان خستە روو کە بکوژ گیراوە. بەڵام دواتر وتیان دەرباز بووە و لە هەرێمی کوردستان نەماوە. پاش نزیکەی ساڵێک و دوای چەند دانیشتنێکی دادگای تاوانەکانی هەولێر، سەرەنجام دوو تاوانباری هاوکاری تیرۆرەکە و سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا بە پێی مادەی ٢ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، هەر یەکەیان بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ بە حوکمی زیندانی هەتاهەتایی سزادران.               

لەگەڵ ئەوەی ئەم هەنگاوە سەرەتایەکی باشە، بەڵام هەتا ئەو کاتەی بکوژی سەرەکی دەگیرێت و سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت و دەستی دەزگا سیخوڕیەکانی دەوڵەتەکانی دراوسێی هەرێمی کوردستان بە کۆتا دەگات. ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات لێبڕئوانە کار لەسەر  ئەم کەیسانە دەکەین.  هاوکات ئەرکی حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنیەکانیشە ئاسایشی چالاکوانان و ئازادیخوازانی پارچەکانی کوردستان بپارێزن و بکوژ و سیخوڕان بدۆزنەوە و بیاندەنە دادگا و حوکمی خۆیان وەربگرن.

لە کاتێکدا کە ئێمە یادی ساڵوەگەڕی تیرۆرکردنی تیرۆرکردنی دەنیزی خزمەتگوزاری نیشتمان و زمان و کلتوری کوردی دەکەینەوە، کوردستان لە ژێر پەلاماری داگیرکاری و هێرشی درۆنەکان دایە و تیرۆر  لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و رۆژانە خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ و رۆژنامەنووس بە ئامانج دەگیرێن و هیچ کەسێکی ئازیخواز و دژە داگیرکاری لە ژیانی خۆی دڵنیا نیە.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک لەم یادەدا بانگەواز لە دامەزراوە فەرمیەکانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان دەکات، ئەرکی دەستوری و یاسایی خۆیان لە بەرامبەر خاک و خەڵک ئەنجامبدەن و نەبنە هاوکاری جێبەجێکردنیپیلانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و ژیان و سەلامەتی تێکۆشەران و پەنابەرانی سیاسیی و خەڵکی مەدەنی بپارێزن و دژی داگیرکەری بوەستنەوە.

جارێکی تر رۆحی شەهید دەنیزی تینووی ئازادی و خزمەتی کلتور و زمانی کوردی شاد بێت و وەک هەمیشە بۆ کاروانەکەتان بە وەفا دەبین و تا سزادانی بکوژ و داڵدەدەرانیان لە خەبات بەردەوام دەبین و کەیسەکەش هەر بەزیندوویی دەهێڵینەوە.

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک

2024.09.18

 

 

ئەنجامنامەی کۆنفەڕانسی کۆمیسیۆنی زمان، کولتور و پەروەردەی – ک ن ک
پایەدار بێت یادی دوو ساڵەی شۆڕشی ” ژن، ژیان – ئازادی”