ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی تورکیا بەبێ پسانەوە سەردانی عێراق دەکەن و دەیانەوێت حکومەتی عێراق لە شەڕی دژی گەلی کورد بکەنە هاوبەشی خۆیان. دەوڵەتی تورکیا لە هەموو ئاستەکانداهێرش دەکاتە سەر تەڤگەری ئازادی گەلی کوردستان و بەرژەوەندی گەلی کورد. دەوڵەتی تورکیا لە کوێی دونیادا بێت، دژی بەرژەوەندییەکانی کوردستان و دژی هەموو گەلی کوردە، دەیەوێت هەموو کورد بکوژێت. بۆ دەوڵەتی تورکیا کورد دوژمنە و نابێت کوردبوون لەسەر ڕووی زەوی بمێنێت. لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمارەی تورکیاوە ئەم سیاسەتە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە
لە سەردان و دیدارەکانی دەسەلتدارانی تورکیا لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئامانجی دەوڵەتی تورکیا ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکاتە شەریک لەم سیاسەتە خوێناوی و خراپە. هەرچیۆنێک ناوی لێ بنێن، هەر ئەو راستییەیە کە حکومەتی تورکیا لەگەڵ گەلی کورد لە شەڕدایە . دەیەوێت حکومەتی عێراق بهێنێتە ناو ئەم شەڕە و دژی گەلی کورد بجەنگێت
عێراق باش ئاگاداری ئەم بابەتەیە و ئەزموونی دەیان ساڵەی لەم بوارەدا هەیە. ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بۆ دەیان ساڵ لە دژی گەلی کورد شەڕیان کرد. ئەو شەڕانە جگە لە زیان شتێکی تریان بۆ کورد و عەرەب نەهێنا. هەموو ئەو ڕژێمانە شکستیان هێنا و عێراقیش شکست و گەندەڵ بوو. ڕژێمی ئەردۆغان وەک ڕژێمی سەدامی لێهاتووە. بیست ساڵ لەمەوبەر عێراقێکی نوێ دروست بوو و دەستورێکی دیموکراسی بۆ خۆی دروست کرد. بە پێی ئەم دەستوورە کێشەی کورد بە شێوەیەکی فیدراڵی چارەسەر کراوە. عێراق زۆر باش دەزانێت کە دوژمنایەتی کورد ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا دێنێت. بە پێچەوانەوە دۆستایەتی کورد، دیموکراسی و پێشکەوتن و و گەشەپێدان دەهێنێت. هەوڵدانی دەوڵەتی تورکیادا ئەوەیە کە دەیەوێت عێراق تووشی شەڕێکی نوێ ببێت. پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق زۆر وریا بن لەم بابەتەدا و مل بۆ داخوازییەکانی دەوڵەتی تورکیا نەدەن
بە گوتەی حکومەتی تورکیا، تەڤگەری ئازادیی کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و پێویستە لەناوببرێت. بەداخەوە لە کۆبوونەوەی دوێنێ (14.03.2024) لە بەغدا، لە خاڵی پێنجەمدا، ئەم تەوەرە بە پێی خواستی دەوڵەتی تورکیا نووسراوە. ئەمە تەڵەیە بۆ عێراق و نابێت عێراق بکەوێتە ئەو تەڵەیەوە. کورد و بزووتنەوە کوردییەکان نە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی عێراق. نە هەڕەشەن بۆ سەر هیچ لایەنێکی دیکە. مەترسییە گەورەکە لە دەوڵەتی تورکیاوە دێت. سوپای تورکیا ڕۆژانە خاکی عێراق وێران دەکات و ئیکۆلۆژیای عێراق خاپوور دەکات و هاووڵاتیانی عێراق دەکوژێت. سوپای تورکیا بەشێکی زۆری خاکی عێراقی داگیرکردووە و ٨٧ بنکەی سەربازی لە خاکی عێراقدا دروستکردووە و دەیان هەزار سەربازی لەو ناوچانە جێگیرکردووە. خەون و تەماعەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان (باکوری عێراق) ئاشکران. دەڵێن پارێزگای موسیل (هەموو باشووری کوردستان) بەشێکە لە تورکیا. دەوڵەتی تورک تا ئێستا لە هەرشوێنێکی داگیرکردبێت بە زۆریش بێت لێی نەچۆتە دەرەوە. ئەگەر هەڵوێستێکی جدی نەبێت لە خاکی عێراقیش دەرناچێت. لە هەمان کاتدا درێژە بە هەڕەشە و پیلانگێڕییەکانی دیکەی دەدات. ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات وەک چەکێک دژ بە عێراق بەکاردەهێنرێت و کارەساتی ئابووری و ئیکۆلۆژی لێدەکەوێتە،
پێویستە عێراق ئەم دۆخە بەباشی هەڵبسەنگێنێت و هاوکاریی نیەتی خراپی دەوڵەتی تورکیا نەکات. عێراق، چارەسەرێکی پێشکەوتووی بۆ کێشەی کورد دۆزیوەتەوە. کورد لە تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق دەژین. چارەسەری عێراق بۆ کێشەی کورد باشترین و پێشکەوتووترە لە هەموویان. عێراق نابێت بچێتە سەر خەتی تورکیا، پێویستە تورکیا بێنێتە سەر خەتی خۆی. عێراق دەتوانێ لە ناوچەکەدا نموونەیەکی باش بێت و ئەم نموونەیەش لە هەموو گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەکدا ئەولەویەتی پێدەدرا. ئەگەر تورکیا بێتە سەر خەتی عێراق و عێراقیش نموونەی خۆی پەرەپێبدا، شەڕ و مەترسیش دروست نابێت.
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەو کۆبوونەوانەدا ئامادەن. دەوڵەتی تورکیا دژی هەموو کورد و هەرێمی کوردستانە. لە پێشیانەوە ئەردۆغان و زۆرێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە ” ئەهەڵەیەی لە باکووری عێراق کردمان، لە باکووری سووریا دووبارەی ناکەینەوە”. پێویستە هەموو کوردێک لە مانای ئەم قسەیە تێبگات. سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا ئەوەیە کە لە ئەنجامدا دەستکەوتەکانی باشوور لەناو بچن. بەداخەوە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی حکومەتی هەرێم نایانەوێت ئەم واقیعە ببینن. ئەم ڕاستییە پێویستە هەموو کوردێک بیبینێت و هەموو کوردستانیان پێکەوە دژی ئەم پیلانانەی دەوڵەتی تورک بوەستن
بانگەوازی ئێمە بۆ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە؛
1. نیازی خراپی دەوڵەتی تورک ببینن، بەرامبەر ئەم مەبەستە خراپ و خۆپەرستە بوەستن، بەشداری سیاسەتی خوێناوی ئەوان مەبن.
2. پێویستە لەدژی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک لە عێراق بن و کار بۆ دەرکردنی بنکە سەربازییەکان و کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بکەن.
3. هەروەک چۆن عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کوردەکان لەناو خۆیدا، پێویستە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە وڵاتانی دیکەشدا بخاتە گەڕو بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردەکانی دیکەشدا بەشداری بکات.
4. پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاری دەوڵەتی تورکیا نەکەن و دژایەتی پیلان و سیاسەتی قڕکەرانەی ئەوان بکەن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
2024.03.15 برۆکسل