بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە گڵاوە دەکین بۆ سەر ئیرادەی ژنانی کورد كه لە کەسایەتی (لەیلا زانا) ئهنجام دراوه
پرۆسەیەکی قووڵی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان دەستی پێکردووە. دەکرێت ئەم پرۆسەیە بەگوێرەی بەرژەوەندی هاوبەشی گەل و ژنان هەڵسەنگێندرێت؛ بەڵام بۆ ئەمەش ئیرادەیەکی چالاک و یەکلاکەرەوە و بنیاتنەر پێویستە. ئەگینا سیاسەتی دژ بەیەک و هەڵوێستی تێکدەرانە دەرئەنجامی زیانبەخشی بۆ خەڵک و ژنان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەمڕۆ دەبینین لەم پرۆسە هەستیار و گرنگەدا هێزە تاریکەکان دەیانەوێت دژایەتی ئەو پرۆسەیە بکەن کە بهڕێز ڕێبەر ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بە بانگەوازێک بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراسی دەستی پێکرد و لانیکەم تاڕادەیەکی له لایەن كهسانی پهیوهندیدارهوه درێژەی پێدەدرێت.
ئەم هێزانە هەمیشە لە هەر چوار پارچەی کوردستان چالاکن و دەستکەوتەکانی گەلی کورد به ئامانج دهگرن. ئەمڕۆش كار بۆ ئهوه دهكهن کە جارێکی تر بە تێکشکاندنی ئەم پرۆسەیە ئایندەی گەل تاریک بکەنەوە.
ئێمە وەک کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە گڵاوە دەکەین بۆ سەر ئیرادەی ژنانی کورد لە کەسایەتی لەیلا زانا لە بورسا ، كه لە کاتی یارییەکانی بورساسپۆر و سۆماسپۆر ئهنجام دراوه. یاریگای بورساسپۆر شوێنی خەڵک و هاودەنگییە؛ نەک شوێنی ڕەگەزپەرستی و هێرشی گڵاوه. بۆیە پێویستە وەزیری وەرزش بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و سزای ئەو کەسانە بدات کە ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە.
لەیلا زانا ڕوومهتی گەلی کوردە… لەیلا زانا تەنیا نییە!
کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە
٢١\١٢\٢٠٢٥








