خەمبارین بۆ گیان لەدەستدانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکانی کوردستان

Share this article

خەمبارین بۆ گیان لەدەستدانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکانی کوردستان

بەداخەوە، لەئەنجامی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو،کە ناوچەکانی گەرمیان و قەزای چەمچەماڵی گرتەوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین هاوڵاتی و بریندار بوونی چەندی دیکە و زیانی زۆری ماددیش بە سەدان خێزان کەوت.

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پرسە و سەرخۆشی،لە قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەین و هاوبەشی خەمیانیین

ئەرکی حکومەت و دامەزراوەفەرمییەکانە بەردەوام بوجەی پێویست و ئامادەکاری پێش وەختیان بۆکارەساتەسروشتییەکان هەبێت و ئەرکی خۆیان بەرانبەرهاوڵاتیان جێبەجێبکەن و زیانلێکەوتووان قەرەبووبکەنەوەو بەخێرایی ژیان لەوناوچانە ئاسایی بکەنەوە.

وێڕای سوپاس هەمووئەودەزگاولایەن و کەسانەی بەهانای زیانلێکەوتوانەوەچوون، هاوکات داوکارین هەموو لایەک پشتیوانی لەوکەمپینانە بکەن، کە بۆ هاوکاری زیان لێکەوتووانەی ئەو کارەساتە درووستکراون.

جارێکی دیکە پرسە و سەرخۆشی خۆمان بۆ قوربانیان ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین

هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

زەینەب موراد و ئەحمەد کاراموس

2025.12.11

 

 

 

 

 

 

 

 

پەیاما پیروباهیێ ژ بۆ سەرۆک و رێڤەریی و هاندەرێن یانەیا زاخۆ یا وەرزشی
بەیاننامەی کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی سەبارت بەهەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئێمە لە کۆنگرەی