بۆ پارتی، رێکخستن، سازی و هەموو گەلانی کوردستان
لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوین، ناکۆکی و ململانێکان لە پەرەسەندندایە. لێرەدا پرۆسەیەک کە خەریکە سیستەمەکە بە گشتی دەگۆڕێت لە پێشکەوتندایە. نەزمە کۆنەکەی جیهان لە رەگ و ڕیشەوە دەلەرزێنێت. ئەو سیستەم و شیرازە بێ کورد و کوردستانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بنەماکەی لە 1916 دا دوای پەیماننامەی سایکس پیکۆت و پەیماننامەی لۆزانی 1923 دا هاتە کایەوە، قەیران و ئاژاوە بەخۆیەوە دەبینێت.
سەدەیەک لەمەوبەر بەهۆی دۆخی پارچەپارچەبوونی کوردەوە، زلهێزەکانی جیهان لە دەوری مێزێک کۆبوونەوە و سنووریان کێشا. کوردیان بە نەبوون هەژمار کرد و لە نێوان چوار دەوڵەتدا دابەشیان کرد و لە دۆخێکدا بەجێهێشتن کە وێرانەتر لە کۆلۆنیالیزم بوو. بەهۆی دۆخی ناڕێکخراوی کورد و پارچەپارچەبوون بە هۆی مەزهەب و عەشیرەت و چەندین هۆکاری ترەوە نەیهێشت خەباتێکی گەورە پەرە بسێنێت. ڕاپەڕینەکان بە قوربانیدانی گەورە و بە فیداکاری هەزاران شەهید گەشەیان کرد، تەنها لە بە شێوەیەکی لۆکاڵ (ناوچەیی) سنووردار مانەوە و شکستیان هێنا.
ڕێکخراو و سیاسەتێکی سەردەمیانە کە هەموو نەتەوەی کورد بخاتە ژێر چەتری خۆیەوە پەرەی پێنەدرا و ئەمەش ڕێگەی بۆ لەدەستدانی سەدەیەک خۆش کرد. ئەمڕۆ جارێکی تر پڕۆسەیەک کە سنوورەکان دەگۆڕێت و ڕژێمەکان دەڕووخێن و نەخشەکان گۆڕانی بەسەردا دێنێت لە ئارادەیە. ئێمەی کورد هیچ بیانوو و ئامادەییەکمان نەماوە کە سەدەیەکی دیکە لەدەست بدەین. پێویستە هەموو حزب و ڕێکخراو و دامەزراوە کوردیەکان بەپەلە لە دەوری یەکتری کۆببینەوە و ستراتیژی هاوبەشی نیشتمانی دابڕێژن و پێشی بخەین. ئەوەی کۆتایی بە ئازارەکانمان دەهێنێت هیوا و بنیاتنانی داهاتوومانە یەکێتییە. ڕێگای ئەم کارە بانگهێشتکردنی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە کە تێیدا هەمووان بتوانن جێگەی تێدا بگرن.
لێرەدا بە پلەی یەکەم بانگەواز بۆ ڕۆشنبیران، کرێکاران، ژنان، گەنجان، حیزبەکان، ڕێکخراوەکان و هەموو گەلانی کوردستان دەکەین و دەڵێین؛ با بەهەست و ڕۆح و هزری هاوبەشەوە لە دەوری داخوازییە نەتەوەییەکانمان یەکبگرین و بە یەکڕیزییەکی بەهێز بەیەکەوە سەرکەوتن و ئازادی گەلانی کوردستان بنیات بنێین.
لەسەر ئەم بنەمایە، بەبۆنەی 102 ساڵەی پەیمانی لۆزان، لە 26ی تەمووزی 2025، ئێمە سەرجەم لایەن و ڕێکخراو و دامەزراوەکان و تەواوی گەلەکەمان بانگهێشت دەکەین بۆ شاری لۆزان. لەوێ کۆدەبینەوە و بەیەکەوە دەنگمان هەڵدەبڕین و پەیامەکەمان دەگەیەنین بە جیهان.
پرۆگرام:
کاتژمێر 14:00 – 16:00 رێپێوان . کاتژمێر 16:00 – 18:00 پێشکەشکردنی پەیام
کات و شوێن:
کاتژمێر 13:00 – 14:00 کۆبوونەوە – دەستپێکردنی رێپێوان ( TERRASE JEAN – MONNET)
کاتژمێر 16:00 شوێنی کۆتایی رێپێوان و پەیام
( PORT OUCHY) (Ouchy, Pl. Du Vieux-Port, 1006 Lausanne, Swîsre)
کۆمیتەی ئامادەکاریی رێپێوان و خۆپیشاندانەکانی دژی پەیمانی لۆزان