ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١/٢٢ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەڤاڵان( ڕەفیق غەفور،شەهلا حەفید، زەینەب مستەفا، د.شێرکۆحەمەئەمین) لەچوارچێوەی پلانی سەردانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکاندا، سەردانی کەناڵی ئاسمانی knnیان کردو بەبۆنەی یادی شازدەساڵەی دامەزراندنیانەوە پیرۆزباییان لێکردن و چەپکەکوڵی کۆنگرەی نەتەوەییان پێکەشکردن و سوپاسی و دەستخۆشیان لێکردن، لەپایای کارکردنیان بۆ پرسەنیشتمانی و نەتەوەییەکان. دواتر گفتووگۆی گرنگی و پێویستی کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی لەئێستادا کرد.
لای خۆشیانەوە بەڕەێوەبەرو بەرپرسانی بەشەکانی کەناڵەکە سوپاسی شاندی کۆنگرەنەتەوەییان کردو هاوکات کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی و گرنگی پرسەنیشتمانی و نەتەوەییەکانیان بەبایەخەوە نرخاند.
هەر لەوچوارچێوەیەدا، سەردانی دەزگای میدیایی شارو درەومیدیا و سپی میدیاکرا و لەگەڵ ستافی هەریەکەیان بەجیا گرنگی و پێویستی کۆفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی و چۆنییەتی ئەنجامدانی و ڕۆڵی میدیا لەوبوارەدا و چۆنیەتی کاری پێکەوەی باسکران و گفتوگۆی بەرهەمدارئەنجامدران
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەمەبەستی زەمینەسازی و سەرنج و پێشنیازوەرگرتن، بۆڕاوێژی نەتەوەیی لەباشورودەرەوەی وڵات لەسەردانەکانیان بەردەوامن.
٢٣/١٢/٢٠٢٤ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی سەردانی چەند کەناڵێکی تەلڤزیۆنیان کرد لەشاری سلێمانی کەبریتی بون لە کەناڵی زووم، کەناڵی رووداو، کوردسات و پەیام، بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوکەناڵانەو ک ن ک وە گرنگیدانیان بەپرسە نەتەوەییەکان ھەروەھا گرنگی و پێویستی کۆنفرانسی راوێژی نەتەوەیی لەئێستادا گفتوگۆی لەبارەوە کرا، کەناڵەکان پشتیوانی و ھاوکارییان دوپاتکردەوە، سەردانەکان ئەرێنی بوون. شاندی ک ن ک پێکھاتبون لە بەرێزان، شھلا حفید، رەفیق غفور، زەینەب مستەفا، د شێرکۆ حمەئەمین، پەروا علی و ھەڤاڵ نەسرین.
ڕۆژی شەممە٢٠٢٤/١٢/٢٨ لەشاری سلێمانی کۆبوونەوەی فراوانی ئەندامانی باشوری کەنەکە ئەنجامدراوپلانی کاروچۆنییەتی ڕاوێژی نەتەوەیی وئامادەکارییەکان بۆ بەستنی جڤاتی گشتی تاوتوێکران و بڕیاریلەوبارەوەدران.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/١/٣٠ بەمەبەستی دەستخۆشی و پشتیوانی کەمپینی (ڕۆژئاوالەبیرمەکەن) یان بەسەرکردەوەوسڵاوودەستخۆشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیان پێگەیاندن.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/١٢/٣١ سەردانی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان کردولەبارەی یەکڕیزی پارتەسیاسییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوڕوژئاواوو کۆنفرانسی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانەوە ڕاوێژیانکرد.
شاندی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیست پێکهاتبوون لە( ڕەحمان حەسەن پەنا، جەعفەرئەمینزادە، گوڵنازمحەمەدی، سەعیدئەمانی)،
هەرلەوچوارچێوەومەبەستەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٥/١/٢ سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەنزیکەوە وتووێژی بەرهەمدار بەئامادەبوونی شاندی کەنەکە و شاندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ئەنجامدرا.
ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/١/٤ کاتژمێر ٢سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانکراو لەبارەی پێویستی یەکڕیزی و دامەزراندنی حوکمڕانییەکی ڕەشیدو چۆنییەتی بەستنی کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی و ئەرکی لایەنەسیاسییەکانەوە وتووێژکرا، شاندی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتبوون لە(دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و بەختیار عومەروڕۆڤان سەروەت ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی.
هەر ئەو ڕۆژە سەردانی ڕێکخراوی د.یوسف محمد سادق سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان و ڕێکخراوی میزۆپۆتامیاکراو لەنزیکەوە ڕۆڵی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەپرسەنیشتمانی و نەتەوەییەکاندا هەڵسەنگێنراو پێوستی بوونی پەرلەمان و پاڵپشتی ئەودامەزراوەیەو کۆی دامەزراوەکانی تر لەڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆڵیان لەیەکڕیزی و ڕاوێژی نەتەوەییدا باسکران.
ڕۆژی ٢٠٢٥/١/٥ هەریەک لەڕێکخراوی پەی بۆپەروەردەوپەرەپێدا، ڕێکخراوی فیژن فاوەندەیشن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و یەکێتی نوسەرانی کورد کران و لەگەڵ سەرۆک و بەڕێوەبەرودەستەی بەڕێوەبردنیان پێویستی ڕاوێژی نەتەوەیی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەوزوارەدا باسکران.
هەر ئەو ڕۆژە سەردانی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراو لەگەڵ پەرلەمانتاران گرنگی ڕۆڵی پەرلەمانتارانی کورد لەسوودوەرگرتن لەبەغداوپێویستی فشارەکانیان بۆسەر دامەزراوەکانی عێراق لەقازنجی پرسی نیشتمانی و پارچەکانی تری کوردستان باسکران.
هەمان ڕۆژی شاندی کونگرەی نەتەویی سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانی کردو لەگەڵ فراکسێۆنەکانی(یەکێتی، یەکگرتوو، گۆڕان)کۆبوونەوەو گرنگی پەرلەمانێکی کاراوڕۆڵی لەپرسەنیشتمانی ونەتەوەییەکان و چاودێری و یاساداناندا باسکران و پاشان لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەردوولا لەبارەی ناوەڕۆکی قسەکانیانەوەبۆمیدیاکان دووان.
ڕۆژی دووشەممەش ٢٠٢٥/١/٦ شاندی کەنەکەهەریەک لە( ڕەفیق غەفور، شەهلاحەفید، شۆڕش خدر)سەرانی شاری ڕانییەیانکردو لەنزیکەوەلەگەڵ چین و توێژەکان و گروپی کۆشان کۆبوونەوەو باسی گرنگی ڕۆڵی چین وتوێژەکان و کۆمەڵ لەبارەی چۆنییەتی یەکێتی کوردان و ڕاوێژی نەتەوەییەوە بیروڕائاڵوگۆڕکران.
ڕۆژی سیشەممەش لەشاری سلێمانی کات ١٠ بەیانی لەگەڵ ڕێکخراوی نێردە بۆکاروباری دیبلۆماسی کۆبوونەوەو چونییەتی بنیاتنانی دبلۆماسییەتێکی کوردی و ڕاوێژی نەتەوەیی ناوەڕۆکی دیدارەکەبوون.
هەرلەوچێوەیەدا کاتژمێر ١١ سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کراو بەئامادەبوونی هەریەک لە(ڕۆستەم جەهانگیری بەرپرسی دەزگای چاودێری، ئارەزوومەستانی ئەندامی ڕێبەری حدکا، سۆران نوری ئەندامی ڕێبەرایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکوردستانییەکان، سمایل ڕەحمانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی سلێمانی)گفتووگۆی بەرهەمدارودۆستانە لەبارەی ڕۆڵی حێزبی دیموکرات و چۆنییەتی بەستنی ڕاوێژی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات و یەکڕیزی و پشتیوانی ڕۆژئاواوە ئەنجامدران.
دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەدەستەبژێروخەڵکی ناوچەجیاوازەکان کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژی و گوێگرتن لەسەرنج و پێشنیازەکانیان لەسەر کاری کەنەکەو چۆنییەتی بەستنی کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی و گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکەو دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم کورد ئەنجامدران.
ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/١/١١ کات ١٢ی نیوەڕۆلەسلێمانی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر بەرپرس و نوێنەری لەدامەزراوەو کەناڵی میدیایی کۆبوونەوە، دوای گرنگی ڕاوێژی نەتەوەیی و ڕۆڵی میدیا لەپرسەنیشتمانی و نەتەوەییەکاندا، لەئەنجامداکۆدەنگی کرا،کە دوو یاداشت بنووسرێت و وواژۆبکرێت، یەکەم بۆمیدیاجۆرێک لەپابەندی تێدابێت و وەک هێڵی کارکردنی میدیاکان بێت لەئێستاوپرسەنیشتمانی و نەتەوەییەکاندا.
دووەمیان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کە چۆن تورکیاکاولکاری و کۆمەڵکوژی دەکات و ژێرخانی ئابوری و خەڵکی مەدەنی بەئامانج دەگرێت، بۆیە دامەزراندنی ناوچەیەکی نەفڕین و پاراستن و هاوکاری ڕۆژئاوازۆرپێویستە.
هەمان ڕۆژی کات ٤ ی عەسر لەچێوەی ئەجێندای کاروپرسی ڕاوێژی نەتەوەییدا شاندەکە(ڕەفیق غەفور،شەهلاحەفید.زەینەب مستەفا، دکتۆرحکیم عبدولکریم،د.یوسف حەسەن) سەردانی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی کرا و لەبارەی دۆخی ئێستاوکارەکانی کۆنگرەوڕاوێژی نەتەوەییەوە لەگەڵ بڕیادەری ڕەوتی هەڵوێست علی حەمەساڵح و هاوڕێکانیدا وتووێژرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/١/١٢ بۆهەمان پرس و زۆرترین ڕاێژوڕاوەرگرتن و پشتیوانی لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگەدێرینەکان کۆبوونەوەئەنجامدرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/١/١٣ لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدنی کۆبوونەوەو گفتوگۆو ڕاوێژ لەبارەی پرسی ڕاوێژی نەتەوەیی و چۆنییەتی مامەڵەی کوردوملەم دۆخەوقەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی پاڵپشتی ڕۆژئاوا کران و ئەنجامی ئەرێنییان لێهەڵهێنجران.
دوای نیوەڕۆش سەردانی دەزگای میدیایی ئیرادە کراو جارێکی تر ڕۆڵ و کرنگی میدیا لەدروستکردنی ڕای گشتی و ئاڕاستەکردن و پرسەنیشتمانی و نەتەوەییەکاندا باسکران
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/١/١٤کات ١١ ی پێشنیوەڕۆهەریەک لە(حاکم فاروق جەمیل، ڕەفیق غەفور، شەهلاحەفید، زەینەب مستەفا، نەسرین ئەحمەد) سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کراو لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەکە شاسوارعبدولواحیدلەبارەی پرسی ڕاوێژی نەتەوەیی و ڕۆڵی وڵاتانی ناوچەکەوپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و میدیاو بەشدارییان لەکارەکانی کونگرەی نەتەوەییدا گفتووۆئەنجامدران.
دوانیوەڕۆش شاندی کەنەکە( ڕەفیق غەفور، شەهلاحەفید، زەینەب مستەفا، د.شێرکۆحەمەئەمین، شۆڕش خدر) سەردانی شاری هەڵەبجەیانکرد و لەسەنتەری ڕایەڵ لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوان و ئەکادیمی و چین و توێژوگەنجان لەبارەی دۆخی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەودەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم کورد و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان وپرسی ڕاوێژی نەتەوەیی و چۆنییەتی پشتیوانی ڕۆژئاوا وتووێژکراوسەرنجەکانیان وەرگیران. هاوکات سەرنج و رەخنەو تێبینی ئامادەبووابیش لەسەر شێوازی کارکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان تۆمارکران.