شاندێکی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستانە و کۆمەڵێک دیداری سیاسی ئەنجام دەدن
شاندێکی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK بەسەردانێکی چەند رۆژە لە ھەرێمی کوردستانن و چەندین دیداری سیاسی ئەنجام دەدەن.
شاندی کۆنگرەی نەتەوەی پێکدێت لە زەینەب موراد ھاوسەرۆکی KNK و رەفیق غەفور و شەھلا حەفید ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەریەک لە شێرکۆ حەمەدئەمین و زەینەب موسەفا ئەندامانی دیکەی کۆنسەی بەڕێوەنەری چەند ئەندامێکی KNK سەردانی چەندین دامەزراوەیی میدیایی و پارت و لەیەنە سیاسیەکانیان کرد بەم شێوەی خوارەوە:
– لە شاری سلێمانی شاندی کۆنگرەی نەتەوەی سەردانی بەشی ھەر زۆری ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی کرد.
– شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبوونەوەی ئەندامانی سنووری ھەولێری کرد ئامانجی کۆبوونەوەکە دانانی بەرنامەسازی بوو بۆ دیداری شاندی و لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.
– لە بەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکەی ھەولێر شاندی کەنەکە سەردانی ھەریەک لەو لایەنە سیاسییەکانی کرد ( بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکگرتووی کوردستان)
Share this article