لە دوای کۆبونەوە لە گەڵ بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشوری بڕیار درا کە شاندەکە سەردانی هەموو میدیاکانی باشوری کوردستان بکات و دوو بابەتی گرنگی پرسی توندوتۆڵکردنیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو کەناڵانەو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بخریتە بەر باس.
هەر لە و بوارەدا شاندەکە کە پێک هاتبون لە ڕەفیق غەفور،شەهلا حەفید، زەینەب مستەفا، د.شێرکۆحەمەئەمین لە ڕۆژی لە روژی٢٠٢٤/١/٢٢ لەچوارچێوەی پلانی سەردانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکاندا، سەردانی کەناڵی ئاسمانی KNNیان کردو بەبۆنەی یادی شازدەساڵەی دامەزراندنی ئەو کەناڵە پیرۆزباییان لێکردن و چەپکەکوڵی کۆنگرەی نەتەوەییان پێکەشکردن و سوپاسی و دەستخۆشیان لێکردن، بەهۆی کارکردنیان بۆ پرسەنیشتمانی و نەتەوەییەکان.
پاشان گفتووگۆ کرا لەسەر ی گرنگی و پێویستی کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی لەئێستادا.
بەڕەێوەبەرو بەرپرسانی بەشەکانی کەناڵەکە ، سوپاسی شاندی کۆنگرەنەتەوەییان کردو هاوکات کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی و گرنگی پرسەنیشتمانی و نەتەوەییەکانیان, بەبایەخەوە نرخیندرا.
هەر لەوچوارچێوەیەدا، سەردانی دەزگای میدیایی شارو درەومیدیا و سپی میدیاکرا و لەگەڵ ستافی هەریەکەیان بەجیا گرنگی و پێویستی کۆفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی و چۆنییەتی ئەنجامدانی، و ڕۆڵی میدیا لەوبوارەدا و چۆنیەتی پیکەوە کارکردن باسکران و گفتوگۆی بەرهەمدارئەنجامدران.
لە روژی ٢٣/١٢/٢٠٢٤ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردوستان کە پێکھاتبون لە بەرێزان، شھلا حفید، رەفیق غفور، زەینەب مستەفا، د شێرکۆ حمەئەمین، پەروا علی و ھەڤاڵ نەسرین سەردانی چەند کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیان لەشاری سلێمانی کرد کەبریتی بون لە کەناڵی زووم، کەناڵی رووداو، کوردسات و پەیام، بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوکەناڵانەو ک ن ک وە گرنگیدانیان بەپرسە نەتەوەییەکان، چۆنییەتی ئەنجامدانی و ڕۆڵی میدیا لەوبوارەدا و چۆنیەتی پیکەوە کارکردن، باسکران و گفتوگۆی بەرهەمدارئەنجامدران. ھەروەھا لە ئیستادا گرنگی و پێویستی گفتووگۆکردن لەسەرکۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەوەی باسکرا. ، کەناڵەکان پشتیوانی و ھاوکارییان دوپاتکردەوە، سەردانەکان ئەرێنی بوون. هەروەها لە بەرنامەی شاندەکەدایە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی پارتە سیاسیەکانی کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە کوردسنانییەکان بکات.