ئەمڕۆ١١/١٦ وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەردانی شاری کەرکوکی کردو لەگەڵ ژماریەک کەسایەتی و ڕێکحراووچین و توێژی جیاوازو پارێزگاری کەرکوک کوبوونەوە.
کۆبوونەوەکان تایبەت بوون، بە دۆخی ئێستای ناوچەکێشەلەسەرەکان وپرسی سەرژمێری گشتی و خوێندنی کوردی، کەبڕیارە١١/٢١،٢٠ ئەم مانگە سەرژمێری گشتی لەعێراقدا ئەنجام بدرێت.
لەوبارەوە. کۆنگرەی نەتەوەیی لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک تاوتوێی ئەم پرسانەی کردو داوادەکات: خەڵکی کەرکوک و سەرجەم ناوچەکێشەلەسەرەکان لەهەرشوێنکن بگەڕێنەوە بۆ کەرکوک وناوچەکانی ترولەوێ خۆیان تۆماربکەن، ئەرکی دەسەڵاتی کوردی و هەردوو پارتی دەسەڵاتدارە، هەموو کارئاسانییەک بۆ گەڕنەوەی خەڵک بکەن و بوجەی پێویست و لایەنی لۆجستییان بۆ ئاماد
بکەن.
جگەلەوە، دەبێت لەپەرلەمانی عێراق یان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریک دەربچیت،کە ئەم سەرژمێرییە، بۆمەبەستی سیاسی بەکارنایەت و جێگرەوی مادەی ١٤٠ی دەستور نابێت و ئەنجامی سەرژمێرییەکەش بڵاوناکرێتەوە تا لەگەڵ تۆماری ساڵی ١٩٥٧ بەراوردنەکرێت.
واتە سەرژمێری تەنیا بۆخزمەتگوزاری و پێشخستنی وڵات بەکاردێت.
هاوکات ئەرکی هەردوو حکومەتی ناوەندوهەرێمە کار بۆخوێندنی کوردی بکەن و کێشەکانیان بۆچارەسەربکەن وبوجەی پێویستی بۆتەرخانبکەن.
Share this article