داوای یاسایی کۆبانێ دادگاییکردن و سزادانی سیاسەتمەدارانی کورد بڕیارێکی سیاسییە!

Share this article

ئەمڕۆ لەسەر ئەو دۆسیەیەی کە ناوی “دۆسیەی کۆبانێ” بوو، لە دادگای ئەنقەرە دانیشتن کرا و بڕیاری کۆتایی دەرچوو. ئەم دادگاییکردنە ٥ ساڵە بەردەوامە و ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد بە هاوسەرۆکانی هەدەپەشەوە دادگایی کران. بەگوێرەی ئەو بڕیارە، سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە، سزایەکی زۆر قورسیان بەسەردا درا.

وەک دەزانرێت لە پاییزی ساڵی 2014دا بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورک هێزەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شاری کۆبانێ و شەڕێکی قورس و بەرفراوان لەو ناوچەیە ڕوویدا. گەلی کورد و ئازادیخوازان و دۆستانی کورد بەرەنگاری هێرشکاران بوونەوە و لە ئەنجامدا دەسەڵاتی ڕەش داعشیان تێکشکاند. لەو شەڕە قورسەدا، کاتێک هێزەکانی داعش لە پێشڕەویدا بوون، ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا چووە سنووری سووریا و بە دڵێکی خۆشەوە وتی: کۆبانێ کەوتووە. لەو سەردەمەدا کورد و دۆستی کورد لە هەموو کوردستان و لە جیهاندا لەسەرپێ بوون. وتارەکەی ئەردۆغان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و گەلی کورد لە باکوری کوردستان راپەڕی. لەسەر داوای حکومەتی ئەردۆغان هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر خەڵک و زیاتر لە 50 کەسیان کۆمەڵکوژ کرد.

حکومەتەکەی ئەردۆغان بەرپرسیار بوو لەو تاوانانە. بەڵام لە تۆڵەی تێکشانی داعش و بە مەبەستی پشتگیریی ئەون، تاوانەکەیان خستە ئەسۆی سیاسەتمەدارانی کورد. دوای شکستی داعش، حکومەتەکەی ئەردۆغان ویستی تۆڵە لە کورد بکاتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دوای چەندین ساڵ لێکۆڵینەوە، ئەم مەحکەمەیەیان دەستپێکرد. ئەم حوکمە یاسایی نییە، حوکمێکی سیاسییە، بڕیارەکە لە کۆشکی ئەردۆغانەوە دراوە. ئەردۆغان نەیتوانی کۆبانێ بخات، داعش دۆستی ئەردۆگان شکستی هێنا. هەر بۆیە تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.

بڕیارەکەی ئەمڕۆ بڕیارێکی سیاسی و پلان بۆ داڕێژراوە. دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، هەزاران دۆسیەی لەم جۆرە لە دژی سەرکردە و سیاسەتمەدارانی کورد کراونەتەوە. ئەمە یەکێکە لەوانە. 100 ساڵە رێبەر و سەرکردەکانی کورد لە دادگاکانی تورکیادا دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن. تا ئێستا هیچ بڕیارێکی بێتاوانی لەو دادگایانە دەرنەچووە و لە ئەنجامی ئەو بڕیارانەشدا بەشێک لە سیاسەتمەدارانی کورد زیندانی کراون. دادگا و دادگاییکردنی ئەمڕۆش هەمان ڕێگای گرتەبەر.

ئەم دادگاییکردنە، ئەم سزایە، سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد دیاری دەکات. پێویستە هەموو کورد ئەم ڕاستییە ببینن و بە پێی ئەم ڕاستییەش هەڵسوکەوت بکەن. سیاسەتمەدارانی کورد بەرخۆدانی کۆبانێیان تاوانبار نەکرد و پشتیوانیان لێ کرد. ئێمە ئەم بڕیارە ترسناک و ناڕەوایە قبوڵ ناکەین. ئێمە لەگەڵ سیاسەتمەدارانی کوردداین و حکومەتی تورکیا شەرمەزار و ریسوا دەکەین و تا کۆتایی دژی ئەم نادادپەروەرییە دەوەستین.

بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و دۆستانی کورد دەکەین لە بەرامبەر ئەو نادادپەروەرییەدا بێدەنگ نەبن و مافە ڕەوا و دیموکراسییەکانی خۆیان بەکاربهێنن. هاوکات داوا لە هاوپەیمانی دژە داعش و جیهانی دیموکراسیش دەکەین کە گەلی کورد بە تەنیا بەجێ نەهێڵن و پاڵپشتی سیاسەتمەدارانی کورد بکەن.

کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
2024.05.16 برۆکسل

٢٤ەمین ساڵیادی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک پیرۆزبێت!
1ی ئایار رۆژی کرێکارانی جیهان پیرۆز بێت