لە کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و کۆمیتەی کار و چالاکییەکانی سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان و کەسایەتی سەربەخۆی کوردستانەوە؛ هەڵوێست و بانگەوازیی

Share this article

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان، کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەش، لە 2024.03.23، بیست و حەوتەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ کۆمیتەی کار و چالاکییەکانی سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان و کۆمەڵێک کەسایەتی سەربەخۆی کوردستان، لە ناوەندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسل بەڕێوەبرد. بەهۆی بارودۆخی نائاسایی کوردستان و بەهۆی هەڕەشە و هێرشی دوژمنان بۆ سەر کوردستان ئەم کۆبوونەوەیە بە بەرفراوانی رێکخرا. ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەش وەک بانگەواز بە فراوانی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت و بڵاودەکرێتەوە.
دەوڵەتی تورکیا خۆی بۆ هێرشێکی گەورە بۆسەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ئامادە دەکات. ئەردۆغان و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی تورکیا لە هەموو دەرفەتێکدا هەڕەشە لە ئێمەی کورد دەکەن، هەڕەشەمان لێدەکەن و بە ئاشکرا دەڵێن هێرشێکی گەورە لە دژی ئێوە ئەنجام دەدەین. ئامانجی دەوڵەتی تورکیا شکستپێهێنانی هەموو کوردە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە لە هەموو ڕێگا و ئامرازەکان کەڵک وەردەگرن. بە مەبەستی پەیداکردنی هاوکار بۆ خۆیان، هەڵمەتێکی دیپلۆماسییان دەستپێکرد. بۆ ئەو مەبەستە شاندی دەوڵەتی لە ئەمریکان، لە ئەوروپان، لە ڕووسیا و وڵاتانی عەرەبین.
لە لایەکی ترەوە لە مانگەکانی پایزەوە ڕێگای عێراقیان کردووە بە رێگای کانی. مانگانە یان چەند هەفتە جارێک یان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن یان شاند لە عێراقەوە بۆ ئەنقەرە بانگ دەکەن. ، ئامانجی دەوڵەتی تورکیا لە سەردان و دیدارەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەنە شەریک لەم سیاسەتە خوێناوی و خراپە. هەرچۆنێک ناوی لێ بنێن، حکومەتی تورکیا، دوژمنی گەلی کوردە، لە گەڵ خەڵکی کوردستان لە شەڕدایە. دەیەوێت حکومەتی عێراق بهێنێتە ناو ئەم شەڕە و دژی گەلی کورد بجەنگێت.
دەوڵەتی تورکیا دژی هەموو دەستکەوتەکانی کورد و هەرێمی کوردستانە. رەجەب تەیب ئەردۆغان و زۆرێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا چەندین جار ڕایانگەیاندووە “ئەو هەڵانەی لە باکوری عێراق کردمان لە باکوری سوریا دووبارە نابێتەوە”. پێویستە هەموو کوردێک لە مانای ئەم قسەیە تێبگات. لە ئەنجامدا سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا نەهێشتنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستانە. ئەم ڕاستییە پێویستە هەموو کوردەکان ببینن و هەموو کوردستانیان پێکەوە دژی ئەم پیلانانەی دەوڵەتی تورکیا بوەستن. پێویستە رێبەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەستیار و هۆشیار بێت بەرامبەر ئەو مەترسیانەی کە مەبەستی سەرەکیان تێکدان و لەناوبردنی قەواروی هورێمی کوردستانە.
لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هەڕەشە لە رێبەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و زۆنی سەوز دەکەن و گوشارێکی زۆر لەسەر ناوچەی سلێمانی دروست دەکەن. ئەم فشار و هەڕەشەیەی ئەوان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. پێوستە هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەرلە بەرامبەر ئەو هەڕەشە و مەترسیانەدا بوەستێت.

 

لەوبارەیەوە:
1. کۆبوونەوەکە بەپەلە سەرنجی هەموو کوردستانییان و دۆستانی کورد بۆ هەڕەشە و ئامادەکارییەکانی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەکێشێت و داوا لە هەموو هێزەکانی کوردستان و دۆستانی کورد دەکات لە دژی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست بگرن.
2. کۆبوونەوە هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرامبەر بە داخوازییە ناڕەواکانی دەوڵەتی تورکیا بە هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەرانە و نەتەوەیی دەبینێت و گوشار و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانە و شەرمەزار دەکات.
3. کۆبوونەوە داوا لە هەموو حزب و ڕێکخراو و دامودەزگا و داینامیکەکانی کوردستان دەکات بە ڕۆحی نەورۆزەوە پیکەوە بن و یەکڕیزی نەتەوەیی پتەوتر بکەن و بە یەک دەنگ دژی هێرشەکانی داگیرکەران بوەستنەوە.
4. کۆبوونەوە داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات و دەڵێت دژایەتی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عێراق بکەن و بنکە سەربازیەکان دەرکەن و کۆتایی بە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بهێنن.
5. کۆبوونەوە بانگی دەوڵەتی تورکیا دەکات دەست لە هەڕەشەو هێرش هەڵبگرێت و بگەڕیتەوە سەر پڕۆسەی دیالۆگ و چارەسەری سیاسی.
کۆبوونەوە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زلهێزە سەرەکییەکانی جیهان و ڕای گشتی جیهان دەکات، 6. لە دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردستان هەڵوێست بگرن و پشتیوانی لە خەبات و بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان بکەن.

کوردستان یەک وڵاتە، گەلی کورد مافی چارەیخۆنووسی هەیە!

بژی بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران!

بژی یەکێتی و یەکڕزیی نەتەوەیی و نیشتیمانی

ژن – ژیان – ئازادی

کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکوردستانییەکان و کۆمیتەی کار و چالاکی سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان

20124.03.23 برۆکسل

ڕاگەیەنراوی کۆنگرەی نەتەوەیی بەبۆنەی جینۆسایدی ئەنفالەوە
سەردان و چاوپێکەوتنەکانی دەسەلاتدادارنی تورکیا لە عێراق بە ئامانجی پیلانگێرین لەدژی گەلی کوردستان