دوازدەهەمین ساڵوەگەڕی خۆسەریی ڕۆژاڤای کوردستان پیرۆز بێت

Share this article

 

لە 19ی خاکەلێوەی ساڵی 2012 دەنگی خۆسەریی لە  کۆبانییەوە بەرزکرایەوە،پریشکی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵگیرسا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشەیکرد.

ڕۆژاڤای کوردستان ماوەیەکی زۆر بوو خۆی بۆ ئۆتۆنۆمی ئامادە دەکرد. دێریک،قامیشلۆ، عامود، سەرێکانی، کۆبانی، عەفرین و تەواوی جوگرافیای ڕۆژئاوایکوردستان لە هەموو لایەکەوە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆیاندیاری بکەن و ئیدارەی خۆیان لەسەر خاکەکەیان دابمەزرێنن.

لە هەلومەرجی ململانێی ناوخۆی سوریادا، کورد و کوردستانییەکان هێزەکانیانیەکخستووە و بۆ ئەوەی بۆشایی دەسەڵات لە ڕۆژاڤادا نەمێنێت، بە زووترین کاتخۆیان ڕێکخستووە و خۆیان بەهێزتر کردوو و لە کۆبانییەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە تادێریک لەڕۆژئاوا تەنانەت عەفرین و شار و شارۆچکە و گوندەکانیش خراونەژێر ئاسایشی هێزی ناوخۆ.

دوانزە ساڵە کورد و کوردستانی بە تێچووی زۆر قورس درێژەیان بە پرۆسەیخۆسەریی داوە و لەسەر بنەمای مۆدێلی کانتۆن بە میتۆد و فۆرم و ستاتۆی دیکەخۆیان پاراستووە و ئۆتۆنۆمییەکی دیفاکتۆی دیموکراسییان دامەزراندووە.

هەر لە سەرەتاوە داگیرکەرانی کوردستان ناڕازی بوون لەم دۆخە نوێیەی کورد وکوردستانی لە ڕۆژاڤای کوردستان. بە تایبەتی تورکیا پێشتر تیرە ژەهراویەکانیخۆی ئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە. ئەوان کۆبانییان کردووە بە یەکەمئامانج لەو کاتەوەی خەباتی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لەوێوە دەستی پێکردووە. لەڕابردوودا ئیسلامییە توندڕەوەکان و داعشی خوێنڕێژ کۆبانییان کۆنترۆڵکرد. کۆبانی بە سەرکردایەتییەکی بەرز و سەرکەوتوو بەرگرییەکی ئەفسانەیی لەخاکەکەی کرد و داعش هەموو دوژمنەکانی تێکشکاند و بەرگری لە خۆی کرد وکۆتایی بە هێرشەکە هێنا.

دەوڵەتی تورکیا لە خەباتی پاراستنی کۆبانیدا تووشی شکستێکی گەورە بوو. ئەمجارە عەفرین ئامانجە. چونکە نزیکترین قەزا بووە لە دەریای ناوەڕاستەوە. سەرەتا بە ئامانجی بلۆککردنی عەفرین دەستیان کرد بە داگیرکردنی عەزاز وجەرابلوس و دابڕینیان. پاشان تانک و تۆپەکانیان بەسەر عەفریندا سووڕاند وداگیریان کرد، خەڵکی عەفرینیان ناچار کرد کۆچ بکەن. ئەمڕۆ دیمۆگرافیایگۆڕاوەو و تورک و عەرەب لەوێ دانراون. پاشان هێرشیان کردە سەرێکانی وگرێ سپی و ئەو شوێنانەشیان داگیرکرد. ئەوان بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لەهەموو ڕۆژئاوای کوردستان. لە شارو شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵات و ئەمنیەتیئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان. بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندینتەکنۆلۆژیای سەربازی و هەواڵگریی دیکە خەریکی کوشتنن. ژیانی خەڵکیسڤیلیش بۆتە دۆزەخ. بەڵام سەرەڕای هێرشی بەردەوامی دەوڵەتی تورک،بەرخۆدانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە توندی بەردەوامە و هەموو دەزگاو دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بە شانازییەوە بۆ سەلامەتی خەڵکی ناوچەکەخەبات دەکەن.

ڕژێمی دیمەشق، تەنانەت بەم لاوازییەش، هەموو داخوازی و پێشنیازێکی مەعقولو دیموکراسیی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان لەڕووی پێکهاتەیەکی دیموکراسیلە هەموو سوریادا پشتگوێ دەخات و بەم هەڵوێستەش ئاسانکاری بۆ هێرشەلەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. ئێستاش هەوڵێکی ناوچەیی ونێودەوڵەتی هەیە بۆ لێکنزیککردنەوەی دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتی سوریا وپێکهێنانی هاوپەیمانی لە نێوان هەردوو دەوڵەت دژی ئیدارەی خۆسەری باکور وڕۆژهەڵاتی سوریا و تێکدانی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لەو پارچەیەی کوردستاندا.

سەرەڕای ئەم هەلومەرجە ئاڵۆز و ململانێیانە، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەگشتی و پێکەوە لە هێڵی بەرگری نیشتماندا بەردەوامن. لەم خەباتەشۆڕشگێڕانەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵی ژن بە تایبەتی گرنگە و کاریگەریئەرێنی هەیە.

ئێمە وەک کەنەکە پیرۆزبایی دوازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆسەرییدیموکراسی ڕۆژئاوای کوردستان لە خەڵکی کوردستان و سەرجەم دەسەڵاتەسیاسی و ئیداری و ئەمنی و سەربازییەکانی رۆژاوای کوردستان دەکەین.

کەنەکە داوا لە هەموو کورد و کوردستانییەکان دەکات کە پاڵپشتییەکی بەهێز وگەورە بۆ پاراستن و مانەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وخاکی وڵات و هەموو هاووڵاتیان بکەن و لە دژی هەموو هێرش و هەوڵەکانیداگیرکاری و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، دەست لەناو دەست بوەستنو پشتگیریی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.

شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانی و نەتەوەیی ڕۆژئاوای کوردستان هەمیشي هەر سەرکەوتوو بێت! 

بژی بەرخۆدان و سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژاڤا! 

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

2024.07.19 برۆکسل

 

شەپۆلێکی تری رەگەزپەرستی لە کۆماری تورکیاوە بۆ سەر گەلی کورد
ئه‌نجامنامه‌ی کۆبوونەوەی ڕاوێژی نەتەوەوەیی دژی داگیرکاری