بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان – باشور
بۆ رای گشتی کوردستان
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک، نیگەرانین لە بەرامبەر ئەو هەموو هێرشی درۆن و مووشەکیانەی کە بۆ سەر بە گشتیی باشوری کوردستان دەکرێن و بە تووندی ئیدانەیان دەکەین. ئەمڕۆ ئەو هێرشانە گەیشتە شاری دهۆک و شوێنێکی نیشتەجێی بەڕێز سەرۆکی هەرێم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی یان کردە ئامانج. ئەم کردارانە بۆ مەبەستی شێواندنی ئاسایش و ئاژاوەنانەوە و دژی هەلوێستی بێلایەنی هەرێمی کوردستانە لەم شەڕەی کە لە ئارادایە و لە هەمان کاتیشدا نانەوەی دووبەرەکی شێواندنی بنەماکانی دیموکراسی هەموو عێراقە.
بۆیە بانگەوازی هەموو هێزە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی هەرێم و عێراقی فیدڕاڵ دەکەین بە خێرایی لە مەڕ ئەم هێرشانە بە گشتی و بە ئامانجگرتنی شوێنێکی نیشتەجێبوونی بەڕێز سەرۆکی هەرێم بە تایبەتی لێکۆڵینەوە بکەن و دادپەروەرانە تاوانبار و بکەرانی بگەیەنن بە سزای یاسایی و رێ لەبەر ئەم هێرشانە بگرن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک
برۆکسل2026.03.28






