سەدەی ژن بە پێشه‌نگایه‌تی ژنی کورد دەچێتە قۆناغێکی نوێ

Share this article

ئەو ژنانەی بە هەوڵ و بوێرییەکی زۆرەوە ٨ی مارسیان گەیاندۆتە ئەمڕۆ، مێژوویان نووسیوە. مانگرتنی گەورەی ژنانی کرێکارانی نیویۆرک لە ساڵی ١٨٥٧ کە تێیدا ١٢٩ ژنی کرێکار سووتێنران، ئه‌و ڕۆژه‌ رووی ڕاستی سەرمایەداری و ترسییان له‌ به‌رامبه‌ر هێزی ژنانی به‌رخۆدێر ئاشكرا كرد. ئەو ژنانه‌ لە ساڵی ١٩١٠ لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی سۆسیالیستی هەوڵیاندا بەرخۆدانی ژنان ڕێکبخه‌ن و ڕووبەڕووی سیستەمی ستەمکاری سەرمایەداری ببنەوە. هەروەها دەیانویست بە ڕێخستنبوونی ژنان، شەڕی یەکەمی دابەشکردنی ئیمپریالیزم لە ساڵی ١٩١٤ ڕابگرن. بەڵام بەداخەوە لەو بابەتەدا سەرکەوتوو نەبوون

لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم لە ساڵی ١٩٤٥دا ئیستغلالکردن و شەڕ دژی ژنان و گەلان بەردەوام بوو.

 

ئەم دۆخە لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا بەردەوام بوو کە ٣٥ ساڵ لەمەوبەر دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت دەستی پێکرد. ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بوو. ئەم دۆخە بە کۆمەڵکوژی گەلان و ژنان لە عێراق، ڕواندا، تامیلەکان، ئەفغانستان، سوریا و لە دوایینیاندا لە غەززە بەردەوام بووە.

هەر لەم کاتەدا ڕێبەری کەجەکە، به‌ڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان، ئایدۆلۆژیایەکی نوێی بە ناوی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان دروست کرد و ئەمەش وەک ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی نوێی سەردەمی داهاتوو، شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی لە نێو گەلی کورددا هێنایە ئاراوە.

 

شۆڕشی ژنانی کورد لە ساڵی 2012 لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا و بەرخۆدان کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، گەیشتووەتە ئاستی جیهانی، لە سوریاوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شۆڕشی ژنانی کورد لەژێر ناوی ژن ژیان ئازادی ڕێگەی بۆ گه‌لانیی ئێران کردەوە، و به‌ بوێه‌ری ڕژێمی دەسەڵاتداری ئێران ترساند..

لە باکوری کوردستان سەرەڕای هەموو جۆرەکانی هەژموونی ده‌سه‌ڵات، ژن هەرگیز پاشەکشەی نەکردووە و به‌ پێشه‌نگی خۆیه‌وه‌ کۆمەڵگا بە به‌ زندووی هێشته‌وه‌.

لە باشووری کوردستانیش دەوڵەتی تورکیا ویستی بە کوشتنی ژنانی شۆڕشگێڕ، ژنان بترسێنێت به‌ڵام ئەوانیش پێداگرییان لەسەر بەرخۆدانی كرد.

 

لە سەدەی بیست و یەکەمدا کە خەباتی ژنانی کورد بووەتە جیهانی و بە پلەی یەکەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستەمی هەژموونی پیاو و سەرمایەداری لە دەوری فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” وردە وردە هەڵدەوەشێتەوە.

لەم دواییانەدا له‌ مانیفێستی به‌ڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان  بۆ ئئشتی بانگەوازێکی تایبەتی بۆ پێشخستنی ژنانی کورد لە کۆمەڵگایەکی ئارام و دیموکراسیدا کرد. دیسانەوە لە پرۆژەی سەدەیەکەدا دووپاتی دەکاتەوە کە سەدەی بیست و یەک سەدەی شۆڕشی ژنانە. بەم بۆنەیەوە بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە، بەتایبەتی ئەو شەهیدە ژنانەی کە بوونه‌ مەشخەڵی ژیانمان.

٨ی مارس له‌ هەموو ژنانی کورد و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین و پێمان وایە ڕۆژانی گەش و رووناك به‌ بەرخۆدانی پتەوی ژناندا دێنته‌ دی..

 

کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە

٨ی ئازاری٢٠٢٥

بۆ ڕای گشتی پشتگیری لە بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بۆ “ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک” دەکەین