لە یادی 46 ساڵەی کۆمەڵکۆژی کوردانی فەیلیدا

Share this article

لە یادی 46 ساڵەی کۆمەڵکۆژی کوردانی فەیلید

لەم ڕۆژانەدا یادی 46 ساڵەی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەینەوە کە بەسەر کوردانی فەیلیدا هات، تاوانێک کە ڕژێمی پێشووی بەعسی سەردەمی سەدام حوسێن ئەنجامیدا. ئەم تاوانە بریتی بوو لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ و جینۆساید و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی توێژێکی دانەبڕاوی گەلی کورد.

کوردانی فەیلی لە یەکێک لە تاوانە نامرۆڤایەتییەکانی مێژووی عێراقی مۆدێرندا ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی سیستماتیکی دەستبەسەر و ڕاگواستنی زۆرەملێ لە زێدی خۆیان کۆمەڵکوژیی بوونەوە. دەست بەسەر موڵک و ماڵیاندا  گیرا و هەزاران لەگەنجەکانیان لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا بێسەروشوێن کران. چارەنووسی بەشێکی زۆریان تا ئەمڕۆش بە نادیاری ماوەتەوە،

ئەم یادکردنەوە تەنها بیرهێنانەوەی ئازارەکانی ڕابردوو نییە، بەڵکو ساتێکی بەرپرسیارێتییە بۆ نوێکردنەوەی داواکاری دادپەروەریی و چاکسازیی. سەرەڕای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ بەسەر ئەو تاوانانەدا ی سەرەڕای بە فەرمی ناساندنی ئەو تاوانە بە جینۆساید، مافی کوردانی فەیلی بە ناتەواوی ماوەتەوە و فایلی بێسەروشوێنەکان بە کراوەیی ماوەتەوە و ئازاری بنەماڵە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامە.

بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک کۆنگرەینەتەوەیی کوردستان بانگەوازیی خۆمان بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق دووپات دەکەینەوە کە هەنگاوی کۆنکرێتی و جددی بنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە بە ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان و گەڕاندنەوەی ماف و موڵک و ماڵە دەستبەسەرداگیراوەکان و گەرەنتیکردنی ئەوەی کە لە داهاتوودا ئەو جۆرە تاوانانە دووبارە نەبنەوە.

هەروەها جەخت دەکەینەوە لە گرنگی خستنەڕووی ناوچەکانی فەیلی لە پلانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و کارکردن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانیان و بارودۆخی ئابوری و دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی شکۆدار و پارێزراوی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

جگە لەوەش پێویستە ئەوشوو بگوترێت کە یەکگرتوویی نا ماڵی کۆمەڵگەی فەیلی بەردی بناغەی گەڕاندنەوەی مافەکانیانە، ئەمەش پێویستی بە گرنگیدان بە بەرژەوەندی گشتی و کارکردنی پێکەوەیی و وەلانانی جیاوازی و دووبەرەکییە ناوخۆییەکان هەی. هەروەها هێز و لایەنە کوردییەکان بەرپرسیارێتییەکی مێژوویییان لە ئەستۆدایە کە ئەم پرسە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە دۆزی بەرفراوانی کورد لە باوەش بگرن.

یادکردنەوەی ئەم کارەساتە، بەڵێنێکی نوێبوونەوەی دڵسۆزییە بۆ قوربانیدانی کوردانی فەیلی و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونمانە بە درێژەدان بە خەباتی ئاشتیانە و یاسایی بۆ گەیشتن بە دادپەروەریی و یەکسانیی.

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کە یادی ئەم کارەسات و فەرمانە لە دژی گەلەکەمان بەبیر دێنینەوە، سەری رێز و نەوازش لە بەردەم پاکڕەوانانی کوردانی فەیلی دادەنیوێنین و داوای مافەكانیان لە عێراق و كوردستان و سەكۆ نێودەوڵەتیەکان بە ڕەوا دەزانین و ھەوڵ و خەبات و تێكۆشانی لە پێناودا دەكەین.

سڵاو لە گیانی پاكی قوربانیانی كۆمەڵكوژیی كوردانی فەیلی و تەواوی گیانبەختكردوانی ڕێگای ڕزگاری كورد و كوردستان.

 

كۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

2026.04.05 برۆکسل

 

  79هەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەمەد و هەڤاڵانی