رۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠\١\٢٠٢٦ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لە باشوری کوردستانەوە لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەرێکەوتن بۆ رۆژئاوای کوردستان بە ئامانجی سرینەوەی سنورە دەستکردەکان و پیشاندانی هاوپشتی گەلی کورد لە رۆژئاوا. شاندەکە لە سەرەتادا سەردانی کۆمینی ماڵباتی شەهیدانیان لە رمێلان کرد و لەلایەن هاوسەرۆک و ئەندامانی پەیەدە و گەلەوە پێشوازییان لێکرا. غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە، بانگەوازی خۆی بۆ گەلی کورد و گەلی ئازادیخواز لە جیهاندا کرد بۆ هاوپشتی رۆژئاوا. دواتر نوێنەری کەنەکە بەریز دکتۆر شێرکۆ وتەیەکەی پێشکەش کرد.
کاروانی گەلی باشووری کوردستان سەردانی پەیەدەی لە دێرک کرد و لەلایەن هاوسەرۆک پەروین یوسف و ئەندامانی پەیەدە و گەلەوە پێشوازییان لێکرا. پاشان کاروانی باشور و شاندەکە سەردانی و گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک (یەکەم شەهیدی شۆرشی رۆژئاوای)، کرد و لە حزوری شەهیدانی ئازادیدا ، دایکی شەهید هەڤرین خەڵەف بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە مۆڕاڵی هەموومانی بەرز کردەوە، دواتر نوێنەری کەنەکە بەرێز کنێر عەبدوڵڵا وتەی کەنەکەی پێشکەش کرد.







