بۆ ڕای گشتی
هێرشەکان بۆ سەر کوردەکانی حەلەب بڕیارێکە بۆ تێکدانی دیالۆگی چارهسهر!
لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێرش كرایه سەر ناوچە کوردییهکانی حەلەب و دەوروبەری. کاتێک شاندی هێزهكانی سوریای دیموكراتی (هسد) بۆ وتووێژی ودانوستاندن چووە دیمەشق، ههندێك هێز له شاری حەلەب کەوتنە جموجووڵهوه و هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردنشینەکان. ئەم ڕووداوانه بەڕێکەوت نین بهلكوو مەبەست لێی تێکدانی دانوستانەکانە. بڕیاری ئهم هێرشانه لە تورکیا دراون و لە لایەن هێزەکانی سەر بە تورکیاوە جێبەجێ دەکرێن. ئامانج لەم هێرشانە ڕێگریکردنە لە گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و ڕەتکردنەوەی پێگەی کورد لە سوریا.
کاتێک گفتوگۆ لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق دەکرێت و لایەنەکان کۆدەبنەوە، ئەم هێرشانە دووبارە دەبنەوە. ئەمجارەیان، هەر لەو کاتەدا کە هەمووان بە هیوای یەکلابوونەوە بوون، هێزەکانی دژ بە ئاشتی و یەکلاکردنەوە دیسانەوە هەنگاویان ناوە و شەڕیان دەستپێکردووە. لەم ڕۆژانەدا بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا یەک بە یەک دهر دهكهون و هەڕەشە لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن. لێرەدا و بە ڕوونی ئاشكرایه كه ئەوانەی ئالۆزی له سوریا دروست دەکەن، دەوڵەتی تورکیا و هێزەکانی سەر بە ئهون. پێویستە ڕای گشتی و هێزە پەیوەندیدارەکان ئەم ڕاستییە ببینن و بەپێی ئەو ڕاستییە ڕێوشوێن بگرنەبەر.
گەڕەكهكانی شێخ مەرقسود و ئەشرەفیە له حهلهب کە دوو گەڕەکی کوردین، بە تانک و هەموو جوره چەکی قۆرس دهور دراون وله ژێر هێرشی بەردەوام دان. لەو هێرشانەشدا هەموو دانیشتووانی ئهم گهرهكانه بە ژن و منداڵ و هەروەها قوتابخانە و نەخۆشخانە و هەموو باڵەخانەکان دەکرێنە ئامانج. لە هێرشەکاندا نزیکەی دە کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوون. کارەبا و ئاو لەو گەڕەکانەدا پچڕاوە، و گهیاندنی ههموو پێداویستییەکان وەک دەرمان و خۆراک ڕاگیراون. قەیرانێکی مرۆیی لە ناوچە کوردنشینەکانی حەلەبدا ژیان دەکرێت. سەرەتا پێویستە ئیدارەی دیمەشق بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و ئەو هێزانە کۆنتڕۆڵ بکات و بەپێی ڕێککەوتنەکەی١٠ مارس ههڵسووكهوت بکات.
بەم بۆنەیەوە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان دەکەین تهنیا سهیركهری دۆخەکە نهبن بهڵكو بە زووترین کات هەنگاو بنێن و ئەم هێرشانە ڕابگرن. هاوکات داوا لە ڕای گشتیی جیهان و دۆستانی گەلی کورد دەکەین کە کوردانی ڕۆژاڤا بە تەنیا جێ نەهێڵن و پشتیوانی گەلی کورد بکەن.هەروەها داوا لە هەموو هێزەکانی کوردستان و هەموو کورد دەکەین و دەڵێین پێویستە بە ڕۆحی خۆڕاگری کۆبانێ لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بوەستن بۆ دەستکەوتەکانی ڕۆژاڤای كوردستان بپاڕهزن.
بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان (کەنەکە) بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر گەلی کورد لەو ناوچانە دەکەین و دەڵێین ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر وەستاوین و دەستکەوتەکانی کورد دەپارێزین.
لە هەمان کاتدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە ئەو کەسانە کە گیانیان لەدەستدا، و هەموو خەڵکی کوردستانه دهكهین و شیفا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
به خاوهندهركهوتن له ڕۆژاڤا به خاوهندهركهوتهنه له کوردستان
كۆنسهی بهرێوهبهری کەنهكه








