هێرش لە سەر کوردانی حەڵەب بۆهەموو کوردێک پرسێکی نەتەوەییە
هێرشی حکومەتی کاتیی سوریا لە سەر کوردانی ناوچەی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید لە حەڵەب تا دێت دڕندەتر دەبێت.
لە چوار مانگی رابردوودا حکومەتی کاتیی شام هێرشی سەربازیی گەورەی بۆ سەر خەڵکی سڤیلی کورد بردووە. ئامانجی ئەو هێرش و ئۆپەراسوێنانە ئابڵووقەدانی ئەو هەرێمانەن کە بە مێژوو کوردن و ژمارەیان لە نیو میلیۆن زێدەترە.
لە رۆژی سێشەممەوە، دەستەی سوپایی سەر بە حکومەتی شام، بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بە ئاشکرا، بە دژواریی ئابڵووقەی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەیدیان داوە و بە تانک و زرێپۆش هەڕەشەی داگیرکردن دەکەن و تۆپ و خومپارەیان تێدەگرن.
لە چوارشەممەوە هێزەکانی سەر بە حکومەت دەستیان بە ڕفاندنی گەنجان و لاوانی کورد کردووە. ئەو گەنج و لاوانە وەک پارێزەرێکی قەڵخانیی لە پێش خۆیان دادەنێن و بەو شێوەیە هەوڵ دەدەن هێرشەکانیان سەرکەوتوو بکەن.
ئەم هێرشانە پاش دەمێکی کورت لە دووای ئەو دانوستاندنانە بەرپا کران کە سەبارەت بە تێکەڵاوکردنی هێزەکانی (هـ س د) لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سوریا بوون کە لە ٤/١ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا. پاش ئەوەی کە (هـ س د) لە لای خۆیەوە ئامادەبوونێکی جیددی و گەورەی سەبارەت بە تێکەڵاوبوونێکی دیموکراتیک نیشان دا، هێرشی دڕندانەی سوپای سوریا دژ بە خەڵکی سڤیلی کورد بەرپا بوو.
بەم هێرشانە، حکومەتی کاتیی سوریا نیشانی دا کە ڕاستگۆ و دڵپاک نییە. لە جیاتیی نزیکبوونەوە، هەوڵ دەدات سەردەستیی خۆی بە زۆر دابسەپێنێت، هەر وەک حکومەتی بەعس دەیکرد.
کورد لە ئەوەبەر سەری بۆ داعش دانەنەواندووە تا ئێستا سەر دابنەوێنێت. ئێمە وەک پارت و ڕێکخراوەی سیاسیی و جڤاکیی و مەدەنیی ئەم هێرشانە دژ بە بەشێک لە گەلەکەمان بە پرسێکی نەتەوەیی دادەنێین و پاڵپشتی گەلی خۆمانین.
لەو دەمەوە کە حکومەتی دیمەشق دەسەڵاتی گرتووەتە دەست ڕۆژ بە ڕۆژ توندوتیژتر دەبێت. لەوەبەر بە هەزاران عەرەبی عەلەوی و دوواییش دەرووزیان کۆمەڵکوژ کرد و ئێستایش هێرش بۆ سەر کورد دەبەن. پێشتریش هێرشیان بۆ سەر کریستیان بردووە.
بە هۆکاری بەرژەوەندیی سیاسیی پشتگیریی ئەم ڕژێمە دەکرێت کە ڕژێمێکی دژ بە دیموکراسیی، هێرشبەر و پیاوسالارە و تەمای دەسەڵاتسەپێنیی هەیە. لەبەرئەوە، ئێمە بانگ لە هەموو دەوڵەتان و ڕێکخراوانی نێودەوڵەتیی دەکەین کە نەهێڵن ئەم حکومەتە ببێت بە دیکتاتۆریەکی نوێ. کێشەیەکی هەرێمیی لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانێت ببێت بە کێشەیەکی جیهانیی. شەڕی دژ بە داعش ئەم ڕاستییەی سەلماندووە.
ئێمە داوا لە حکومەتی کاتیی سوریا، بە تایبەتیی لە وەزارەتی بەرگریی، دەکەین کە واز لە بانگەوزی شەڕ دژ بە کوردانی حەڵەب بهێنن و بێنە ناو دیالۆگەوە. هەروەها لە حکومەتی شام داوا دەکەین کە سەرلەنوێ دەست بە دانوستاندن بکاتەوە و ڕێگا نە دات سووریا ببێت بە هەرێمێک بۆشەڕی وەکالەتی دەوڵەتگەلی ناوچەکە، بۆ نموونە لە ئێستادا تورکیا، کە هەر خۆیان دوژمنی گەلی کوردن.
هەروەها ئێمە داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمەریکا و وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا و دەوڵەتانی عەرەبیی دەکەین کە بە زووترین کات ڕێگریی لە هێرشی دەوڵەتی سوریا بۆ سەر کوردانی حەڵەب بکەن.
کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسیی پارت و ڕێکخراوە سیاسیی و مەدەنیە کوردستانییەکان
1. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک.
2. یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان
3. کۆما جڤاکێن کوردستان – کەجەکە
4. پارتی ژیان ئازادی کوردستان – پەژاک
5. حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
6. بزووتنەوەی گۆڕان
7. بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
8. حزبی ڕزگاریی کوردستان
9. پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان
10. پارتی سەوزی کوردستان
11. پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیک – پەیەدە
12. پارتی ئیسلامی کوردستان – پیک
13. تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا – (TJK E)
فدراسیۆنی ئێزدیانی کوردستان
14. پارتی سەوزی کوردستان – رۆژئاوا
15. پارتی دیمۆکراتی بەیت-نەحرین
16. یەکیەتی ئێزدیان لە سوریا (HÊS)
17. فێدراسیۆنی ئێزدیان لە کوردستان (Nav-Yek)
18. ئەنیسیتوی کوردی لە بروکسل
19. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP)
20. رێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان
21. پارتی یەکیەتی سوریانییەکانی ڕۆژئاوا
22. یەکیەتی سوریانی لە ئەوروپا (ESU)
23. کۆمەڵەی دادگەری کوردستان
24. کۆما ژنانی کوردستان (KJK)
25. کۆنگرەی جڤاکی دیمۆکراتیک کورد لە ئەروپا (KCDK-E)
26. پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیکی کورد لە سووریا (El-Wehde)
27. کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستان حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
28. پارتی دیمۆکراتی کورد لە سووریا (PDK-S)
29. پارتی دیمۆکراتی کورد – ئەل پارتی
30. پارتی ڕزگاری کوردستان (PRK)
31. پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سوریا (PDPK-S)
32. پارتی چەپی کورد سوریا (PÇK-S)
33. پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (PDKS)
34. پارتی سۆسیالیستی دێموکراتی کوردستان (KDSP)
35. پارتی دیموکراتی چەپی کوردی سوریا (PÇDK-S)
36. پارتی سەوزی کوردستان – سەوزە کوردەکانی ئەوروپا
37. بزووتنەوەی کوردی نەوەی نوێ لە سوریا (TNKS)
38. پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان
39. یەکیەتی نەتەوەیی دیمۆکراتیکی کوردستان – (YNDK)
40. جڤاکی ئیسلامی کوردستان (CIK)
41. کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان – کەژار
42. فێدراسیۆنی عەلەویانی کوردستان – FEDA
43. بەرەی نیشتمانی فەیلی
44. کۆنگرەی ئێزدیان لە رووسیا
45. کۆنگرەی ئیسکامی دیمۆکراتیک – ڕۆژئاوا
46. کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
47. ئۆتۆنۆمی نیشتمانی و کولتووری فیدراڵی کوردانی ڕووسیا
48. بزووتنەوەی دیمۆکراتی گەلی کوردستان – هەولێر
49. پارتی پارێزگارانی کوردستان
50. پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا
51. پارتی سۆسیالیستی کوردستان
52. پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان
53. پارتی ئاشتی و دیمۆکراتی کوردستان – رۆژاوا
54. پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
55. پارتی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە سوریا
56. حزبی کۆمۆنیستی کوردی – سوریا
57. پارتیا لیبرالی کوردستان – ڕۆژاوا
58. بزووتنەوەی ئێزدیانی کوردستان (TEVDA)
59. تەڤگەری جڤاکی دیمۆکراتیک (Tev-Dem)
60. تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
61. بزووتنەوەی کوردستانی نوێ – ڕۆژاوا
62. یەکێتی نێودەوڵەتی ڕێکخراوە کوردییەکان لە وڵاتانی CIS
63. یەکیەتی شۆڕشگێرانی کوردستان
64. حیزبی شیوعی کوردستان
65. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
66. یەکیەتی پارلەمانتارانی کوردستان
67. کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای دیمۆکراتکی کورد لە فەرانسا CDK-F
68. ناوەندی هەڵبجە دژی ئەنفالکردنی کوردان – چاک
69. نەنیسیتۆی کوردی لە ئاڵمانیا
70. ئەنیسیتۆی کوردی لە ستۆکهۆڵم
71. ئەنیسیتۆی کوردی لە سویسڕا
72. کۆمەڵەی بنەماڵەی زیان لێکەوتوان و گیانبەختکراوانی کوردستان KOMAW
73. کۆمیتەی کوردستانی لە ئەرمەنیستان
74. مەجلیسی گەل مەخمور
75. مەجلیسی ژنانی ئێزدی SMJÊ
76. کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد لە ئاڵمان (KON-MED)
77. ناوەندی پەروەردەیی مارگارێت لە سلێمانی
78. پلاتفۆرمی کوردی ئاناتۆلیای ناوین PKAN
79. پلاتفۆرمی هەورام
80. پلاتفۆرمی یارسان
81. یەکێتی دامەزراوە کوردیەکان لە ئۆکرانیا








