ڕاگەیندراوی کۆبوونەوەی فراوانی ئەندامانی KNK لە باشوری کوردستان

Share this article

ڕۆژی ١٧/١/٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی جێگری هاوسەرۆکی کەنەکە و ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوبەری و ئەندامان کۆنگرەری نەتەوەیی کوردستان لەسەر ئاستی باشوری کۆبوونەوەی فراوان ئەنجام درا.

دەستپێکی کۆبوونەوە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بە تایبەت شەهیدانی بەرخۆدانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دەستی پێکرد.

تەوەرە سەرکیەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی لە چوار پارچەی کوردستان و ئامادەکاریەکان بۆ کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی KNK .

سەرەتا کۆبوونەوە بە نیگەرانیەوە هەڵوەستەی لەسەر دوا پەرەسەندنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، پڕۆتستۆی هێرش وپەلامارەکانی سوپای عەرەبی سوری کرد بۆسەر هەردوو گەڕەکی کوردی شاری حەلەب (ئەشرەفیە وشێخ مەقسود) و کە هاوکات لەگەڵ هێرشە سەربازیەکە هێرشێکی شۆڤینیانە لە میدیا دیارە عەرەبیەکان کراوەتە سەر دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە لە هەموو لایەکی خواسترا کە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە لە پشتی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان بوەستنەوە.

پەیوەست بە دۆخی باکوری کوردستان کۆبوونەوە پشتیوانی لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی کرد و داوایکرد کە دەبێت لایەنی بەرامبەر کە دەوڵەتی تورکیایە بە پڕاکتیکی لە پڕۆسەکە بێتە پێشەوە و ئەو بەڵێنانەی کە بۆ چارەسەری یاسایی و سیاسی ناویەتی بیکاتە کردار.

سەبارەت بە باشوری کوردستان کۆبوونەوە پێکنەهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرتەوازەی نێو ماڵی کوردی و کێشە و گرفتەکانی خەڵک، وەک کێماسیەک لە پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان باس کرد، داوای لە دوو حزبی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان کرد هەرچی زوو کێشەکانیان وەلابنێن و لەوە زیاتر پێکهێنانی حکومەت دوانەخەن.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکی دیکەی کۆبوونەوە فراوانەکەی KNK بوو، لەوبارەیە هەنگاوەکانی نراون بە ئاڕاستەی نزیککردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستپێشخەری KNK قسەوباسیان لە بارەیەوە کرا، دواکرا هێز ولایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەورەی پەیامی KNK کۆببنەوە بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ هەر ئەگەرێک کە لە ئێران وڕۆژهەلاتی کوردستان ڕووبدات.

کۆبوونەوە وێڕای بوونی ئاستەنگ و ئاڵانگاریەکان لەبەردەم تێکۆشانی گەلەکەمان بەڵام هاوهەڵوێستی سیاسی و جەماوەری و مامۆستایانی ئاینی و پشتیوانی میدیا لەو هەڵوێستە بەرز نرخاند.

سڵاو لە یەکڕیزی و هاوهەڵویستی گەلی کوردستان

سڵاو بۆ خوێنی شەهیدان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

کۆمیتەی باشور

خواست و ناڕەزایەتی گەلانی ئێران دێموکراتیک و ڕەوایە