کۆنفەڕانسی سەدساڵەی راپەڕینی 1925 ی شێخ سەعید و جەمعیەتی ئازادی
مێژوو، بیر وهزر و ناڕەزایی دەستەجەمعی
ئەنجامنامەی کۆتایی
برۆکسەڵ، 28 ی حوزەیرانی 2025
ئەم کۆنفەڕانسە، لە 27 – 28 ی حوزەیرانی 2025 دا لە شاری برۆکسەلی وڵاتی بەلجیکا بەبۆنەی سەرد ساڵەی راپەڕینی شێخ سەعید، کە جێ و مەکانەتی خۆی لە مێژووی گەلەکەماندا بە جێهێشتووە ئەنجامدرا. ئەم چالاکیە لە ژێر ناوی ” شێخ سەعید و جەمعیەتی ئازادی: مێژوو، هزر و بیر و ناڕەزایی دەستەجەمعی” کۆنفەڕانس جەختی خستە سەر یادەوەری ئەو راپەڕینەمێژووییە و داخوازیەکانی و بەردەوامی گیانی بەرەنگاری بەرخۆدانی گەلی کورد. کۆنفەڕانس بە بەشداری ئاکادیمیسیەن، نووسەر و رۆشنبیر و توێژەران، پلاتفۆرمێکی گفتوگۆئامێز و فرە رەهەندی خوڵقاند.
لە کۆنفەڕانسدا ئەم بابەتانەی خوارەوەی بە بەرفراوانی هەڵسەنگاندنیان لەمەڕ کرا:
– چوارچێوەی مێژوویی، رامیاری، کۆمەڵایەتی و هۆکارەکانی راپەڕینی 1925.
– روانگەی رامیاری جەمعیەتی ئازادی و پەیوەندیەکەی بە راپەڕینەوە.
– ئەو فشار و رەفتارانەی کە لە کاتی سەرکوتکردنی راپەڕینەکە ئەنجامدراون و کاریگەریەکانی لەسەر رۆژگاری ئەمڕۆماندا.
– پرۆسەی دادگاییکردن و لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێیانی.
– یادکردنەوەی رێبەر و و پێشەنگانی کوردی گۆڕ ون و مەبەست و واتاکانی لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا.
پێشکەشی و گوتاری گفتوگۆکان لە کۆنفەڕانسدا، ئەوەی ڕوونکردەوە کە راپەڕینی 1925 ”تەنها رووداوێک نەبوو کە لە رابردوودا روویدابێت و دواتر کۆتایی پێهات” بەڵکو پرس و هۆکارەکانی ئەم راپەڕینە راستیی، بیر و هزر و ئامانجی دادپەروەریی بوو ، کە تا ئەمڕۆیش بە شێوازی جیاواز خۆی بەردەوام دەکاتەوە. لەو چوارچێوەیەدا دەمانەوێ ئەم تێبنی و بانگەوازیانە بکەین:
1. ئەو راستیەی کە گۆڕەکانی شێخ سەعید و 47 لە هاوڕێیانی دوای لە سێدارەدانیان لە ساڵی 1925 ەوە ئاشکرا نەکراون، نەک تەنها لەبەرامبەر بنەماڵەکانیان و گەلی کورد، بەڵکو هاوکات لە بەرامبەر هەموو مرۆڤە خاوەن ویژدانەکان و مافەگەردوونیەکانی مرۆڤ نادادپەروەریەکی گەورە و جیدی یە. چونکە ونکردن و نەبوونی گۆڕ گۆڕی هەر مرۆڤێک ئەو واتایە دەدات کە نە بە مرۆڤ و نە بە مردوو هەژمار نەکراوە. نەزانینی شوێن و مەکانی جەستەی مرۆڤ رێگری لە ماتەمینی کۆمەڵایەتی دەکات و رێ لە وەبیرهێنانەوە و بیرەوەی دەگرێت.
2. لەبەر ئەوە، نەبوونی گۆڕێک نەک تەنها کەمییەکی فیزیکییە، لە هەمان کاتدا رێکارێکە بۆ سەرکوتکردنی یادەوەری و کۆنتڕۆلکردنی جێگا و پشتگوێخستنی مافی ماتەمینی بە کۆمەڵی خەڵکە. ئەوانەی بێ گۆڕ دەکرێن بۆ ئەوەیە کە لەناو مێژوودا بسڕێنەوە و لە مرۆڤایەتی بێ بایەخ بکرێن و بۆ ئەوەی لە ناسنامەی کۆمەڵایەتیان لە بیربکرێت. بۆیە لە خەبات و تێکۆشانی ئەوانەوە لە پێناو دادگەری و بە فەرمی ناسینی مێژوویی، ئەم دۆخە ئێستاکەش یەکێکە لەو داوا سەرەکی و بەپەلەییەی گەلی کوردە.
3. سەرەڕای ئەوەی کە گشت زانیارییەکان لەبارەی ئەم گۆرە بەکۆمەڵەوە لە ئەرشیفی دەوڵەتدا هەیە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا کە هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەیەوە نەدراوە، ئەوە نیشان دەدا کە ئیرادەی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕابردوو و ڕاستییەکان لە ئارادا نیە. دیاریکردنی جێگای گۆڕەکانیان، دەسنیشانکردنیان بە شێوازی زانستی و گەڕاندنەوەی تەرمەکان بۆ بنەماڵەکانیان، بەرپرسیارێتیەکی مرۆڤایەتییە کە سەد ساڵە جێبەجێ نەکراوە.
4. ئەو رەفتارەی بێ نیشان و ون هێشتنەوەی گۆڕەکان تەنها بە شێخ سەعید و هاوڕێیانیەوە گرێدراو نیە.
– ئەو کەسانەی لە ساڵی 1930 لە گەلی زیلان و لە ساڵی 1935 لە ساسۆن کۆمەڵکوژکران بە کۆمەڵ ژێر خاک کران.
– شوێنی گۆڕی سەید رەزا و هاوڕێیانی، کە دوا بە دوای کۆمەڵکوژیی دەرسیم لە ساڵی 1937 لە سێدارەدران تا ئەمڕۆش ئاشکرا نەکراون.
– ئەم سیاسەتەی بێ نیشان کردن و سڕینەوەی یادەوەری وەک سیاسەتێکی فەرمی لە هەموو راپەڕینەکانی ئەو قۆناخەدا جێبەجێکراوە.
– بەهەمان شێوە گۆڕی بەدیعوزەمان سەعیدی کوردی کە لە ساڵی 1960کە لە غوربەتدا ژیانی لەدەستدا، سەرەرای ئەوەی وەسیەتی کردبوو لە بیتلیس بنێژرێت، گەرچی تا رۆژی ئەمڕۆ بێسەر و شوێنە.
5. یەکێک لە مەرجە بنەڕەتییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ گەلی کورد، بەرەو ڕووبوونەوەی پرسی یادەوەری و ڕاستییەوەیە. شاردنەوەی گۆڕەکان، تاوانبارکردن – کریمینێلکردنی کەسایەتییە مێژووییەکان و بێبایەخکردنی یادەوەرییەکانیان، بەربەستی جیددییە بۆ ئاشتییەکی بەردەوام.
6. لەبەر ئەم هۆکارانە، داوا لە کۆماری تورکیا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەم هەنگاوانە هەڵگرن:
– ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕی شێخ سەعید، خالید بەگ جبری، سەید ڕەزا، سەید عەبدولقادر نەهری، شێخ شەریف، یوسف زیا، ڕەشۆیێ سلۆ، شێخ ڕەسوڵ، بیرۆیە هەسکێ تێلی، شێخ زاهیر و سەعیدی کوردی و ئەو کەسانەی کە بەهایەکی گەورەی مێژوویی، سیاسی، کولتووری و ڕەمزییان بۆ گەلی کورد هەیە و ئەو هەڤاڵانەی کە لەگەڵیاندا گیانیان لەدەستدا؛ تەرمەکان بگەڕێننەوە بۆ خێزانەکانیان، ڕێگە خۆش بکەن بۆ کرانەوەی کۆمەڵایەتی؛ کۆتایی بە هێرش و بێڕێزی و نزیکبوونەوەی نکوڵیکەرانە بەرامبەر بە یادەوەری ئەم کەسانە بهێنرێت.
– داوا دەکرێت واز لە لێدوانی بوختانکەرانە و دوژمنکارانە لە دژی ئەم کەسایەتیانە لە مێژووی فەرمی و پڕوپاگەندەی دەوڵەت و سیستەمی پەروەردەدا بهێنرێت. بە مەبەستی ئاشکرابوونی سیمای حەقیقەت، پێویستە هەموو ئەرشیفەکانیان بەڕووی کۆمەڵانی خەڵکدا بکەنەوە.
– رێ و رێکار بۆ رووبەڕووبوونەوە بە ئێش و ئازاری رابردووەوە فەراهەم بکەن و راستەکان ئاشکرا بکرێن و دادگەریی رێکبخرێ و ویژدانەکان ئاسوودە بکەن و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بێننە ئاراوە.
7. سەد ساڵە سیاسەتی نکۆڵیکردن، لەناوبردن و لەسێدارەدان و تەسفیەکردن بەردەوامە. زۆربەی ڕاپەڕینەکانی کورد بەرەوڕووی دادگاییکردن و لەسێدارەدان بوونەتەوە. دوایین ڕاپەڕینی کورد بە سەرکردایەتی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان کە 52 ساڵە بەردەوامە، ئێستا لەسەر مێزی دانوستانە. بەم بۆنەیەوە داوا لە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک دەکەین کۆتایی بە سیاسەتی نکۆڵیکرن بهێنن، واز لە لەناوبردن و تەسفیەکردن بهێنن و دان بە ماف و ڕاستی گەلی کورددا بنێن.
ئاشتی نەک تەنها بە بێدەنگکردنی تفەنگەکان مومکینە؛ بەڵکو هاوکات بە پێدانی ماف بە زیندووەکان و دۆزینەوەی شوێنێک بۆ مردووەکان و ناسینی یادەوەرییەکانیان، پێدانی مافەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی بنەڕەتی لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕابردوودا دەکرێت.
گۆڕە ونەکانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە ڕاستیدا پوختەیەکی یادەوەری و مێژوویی کوردن کە لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا هەوڵی لەبیرکردن و سڕینەوەی دەدرێت. بەڵام ئەگەر گۆڕ و تەرمەکانیش نەمێنن، یادەوەرییەکان ناوەستێن؛ تەنانەت گەر مێژووش بشاردرێتەوە، ئەوا داواکاری و خەبات بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری بەردەوامە.