جەژنی کریسمس پیرۆز بێت

Share this article

جەژنی کریسمس پیرۆز بێت

سبەی جەژنە، جەژنی کریسمس، جەژنی لەدایکبوونی عیسا مەسیحە. لەدایکبوونی عیسا مەسیح ڕۆژێکی پیرۆزە و جەژنێکی گەورەیە لە جیهانی مەسیحیدا. بۆ ئەم مەبەستە هەموو ساڵێک 25ی کانوونی دووەم وەک جەژنی لەدایکبوونی عیسا مەسیح ئاهەنگ دەگێڕدرێت. ڕۆژە پیرۆزە ئایینییەکان لە هەموو ئایینەکاندا بەنرخ و قبوڵکراون. هەر ئایینێک بە جۆش و خرۆش و شادییەکی زۆرەوە ئەم ڕۆژە گرنگانە بەڕێدەکەن و ڕێوڕەسم لە نێوان خۆیان و لە پەرستگاکانیاندا بەڕێوە دەبەن.

هەر لە سەرەتاوە ئایینی مەسیحی لە هەموو جوگرافیای کوردستاندا بڵاوبووەتەوە. فێستیڤاڵی کریسمس نزیکەی 2000 ساڵە لە کوردستان بەڕێوەدەچێت و بووەتە جەژنێکی گەورە لە وڵاتەکەماندا.

لە کوردستان دانیشتووانێکی زۆر لە باوەڕدارانی عیسا مەسیح و کتێبی پیرۆز هەیە و هاوڵاتیی رەسەن و بەنرخن. هاوڵاتییانی مەسیحی لە کەنەکەشدا ئەندام و نوێنەرایەتیان هەیە.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی ئەم ڕۆژە پیرۆزەوە، بە ڕێز و خۆشەویستییەکی زۆرەوە جەژنی کریسمس پیرۆز دەکات، بەتایبەتی لە مەسیحییەکانی کوردستان و هەروەها لە هەموو مەسیحییەکانی جیهان. هیوادارین ئەم ڕۆژە پیرۆزە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ مرۆڤایەتی لە هەموو شوێنێکی جیهاندا.

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

2025.12.24 برۆکسل

 

 

 

 

 

 

بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە گڵاوە دەکین بۆ سەر ئیرادەی ژنانی کورد كه‌ لە کەسایەتی (لەیلا زانا) ئه‌نجام دراوه‌