بەیاننامەیەک سەبارەت بە شەهیدکردنی ٦ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستا
هێرشەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکان سەر بە ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا شەوی ڕابردوو چەند جارێک هێرش کرایە سەر هەرێمی کوردستان. لە پێوەندی لەگەڵ ئەوەشدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان. هێرشەکە لەسەر سنووری خەلیفان بووە کە دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 6 پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.
ئێمە وەک کەنەکە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە دڕندانەیە و هەموو هێرشبەرەکان دەکەین. هیوای ڕەحمەتی بۆ شەهیدان، شیفا بۆ برینداران، سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەخوازین.
ئێمەی کورد لایەنی ئەم شەڕە نین، بەڵام بەداخەوە گەل و وڵاتەکەمان لە سەرەتای شەڕەوە کەوتۆتە بەر هێرش. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە داوا لە لایەنەکانی شەڕ دەکەین کە شەڕی خۆیان بۆ سەر وڵاتەکەمان ڕابگرن و هێرشەکانیان بۆ سەر وڵاتەکەمان ڕابگرن.
ئێمە مافی خۆپارساتنمان هەیە و گەلی کورد دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات. جگە لەوەش نابێت حکومەتی عێراق لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ بێت و دەبێت هێزە چەکدارەکان سەر بە ئێران ڕابگرێت و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بگرێتەبەر.
هەرچەندە ئێمە لایەنی ئەم شەڕە نین، بەڵام هێرش لەسەر وڵات و گەلەکەمان دەکرێت. پێویستە کورد لە بەرامبەر ئەم هێرشانە خۆی بپارێزێت، هێزی پاراستنی خۆی زیاد بکات و یەکێتی خۆی بەهێز بکات. پاراستنی باشووری کوردستان پاراستنی هەموو کوردستانە. ئێمەش بە هەموو هێزمان دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان دەپارێزین.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە
24.03.2026 برۆکسل






