چارەسەری ژنانی کورد و سیاسەتی کوردی لە مەیداندا

Share this article

چارەسەری ژنانی کورد و سیاسەتی کوردی لە مەیداند

ئێمە وەک کورد بە گشتی و وەک ژنانی کورد، ئێمە ٨ی ئاداری ٢٠٢٦ لە ناوەندی شەڕی دابەشکردنی هەرێمی و جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشوازی دەکەین. جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هزری پیاوساڵاری سەردەست دەبینەوە کە دەیەوێت کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە مەیدانی شەڕ. ئێمە بە تێکۆشانی ئەرزشداری ژنان و گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەوانەی کە ئێمەیان وەک پرسی کورد و پرسی ژن ناوبرد، بەرامبەریان ناوی خۆمان ناوە چارەسەر. ئەمڕۆ ئێمە باس لە چارەسەری کورد و چارەسەری ژنانی کورد دەکەین

ئێمە وەک ژنانی کورد لەو سەردەمەدا بە بەرخۆدانەکەمان کۆمەڵگای کوردی ڕووناک کردەوە. چونکە ئێمە ڕوونمان کردەوە کە پیاوانی کورد لە کوردستانی کۆلۆنیالدا ئازاد نین. چونکە کاتێک ئێمە کۆیلەی پیاوی کورد بووین، پیاوی کوردیش کۆیلەی دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکان بوو. ئێمە بە تێکۆشانی ئازادیخوازانەمان لە دژی کۆیلایەتی ئەم تێگەیشتنە هەڵەیە ڕاستکردەوە. بەو شێوەیە ژنانی کورد هەڵەیەکی مێژووییان ڕاست کردەوە و دۆزی ئازادیی کۆمەڵگای کوردیان بەهێزتر کرد.

لەو بارەیەوە ئێمە خۆمان بە خاوەن ماف دەزانین وەڵامی پرسیاری شەڕ یان ئاشتی؟ بدەین کە دوێنێ لە سووریا و ئەمڕۆش لە ئێران لە سیاسەتی کورد دەپرسرێت. ئێمە ئاشتی دەبینین و بە ئیسرار داوای ئاشتی دەکەین.

چونکە ئێمە بە چەک لە دژی پیاوانێک شەڕمان نەکردووە کە سیمبولی دەسەڵاتداری بوون. بە ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژن، فەلسەفە و لە سەرەتا هێزی سیاسی و ڕێکخراوی خۆمان، ئەنجامە گرنگەکانمان بەدەست هێنا.

ئەمڕۆ ڕوونە کە بڕیاری شەڕ یان ئاشتیی کوردان دەتوانێت داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری بکات.کوردان نەیانویستووە لە دژی دەوڵەتانی ناوچکە ـ تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا ـ شەڕ بکەن، بەڵام ناچار بوون شەڕ بکەن. هزری سایکسپیکۆت کوردانی خستە ناو قەیران و ناویان ناوە پرسی کورد”. لە بەرامبەر سیاسەتە توندەکانی ئینکار و نەهێشتندا، کوردان ناچار بوون بەرگری بکەن. ئەمڕۆ بەهۆی بەرخۆدانیانەوە ئینکارکردن و لەناوبردنی کوردان مەحاڵە.

کاتێک سەیری دۆخی واقیعی دەکەین، ڕێڕەوی گشتی سیاسەتی کورد دەردەکەوێت. ڕێبەری گەلی کورد عبدالله ئۆجەلان بۆ ماوەی ساڵێکە هەوڵی گەورە دەدات بۆ چارەسەری پرسی کورد بەبێ شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا. لە ٦ی کانوونی دووەمدا، لە دژی مەترسی شەڕێکی گەورە کە هێزە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتی تورکیا دژی ڕۆژئاوا پلانیان بۆ دانابوو، ڕێکخراو و گەلی کورد بە سیاسەتی یەکێتی نەتەوەیی ڕێگریان لێ کرد. باشووری کوردستان هەمیشە بۆ چارەسەری کێشەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا لە ڕێگەی دیالۆگدا پافشاری کردووە. لە ئێراندا کوردان دەڵێن ئامادەن پرسی کورد بە سیاسەت چارەسەر بکرێت. ئەو چارەسەرییانەی لە لایەن کوردانەوە بۆ تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا پێشکەش کراون، لە ڕاستیدا ڕێگەی کۆتایی هێنان بە شەڕن. ڕێگەیەکەی کە کوردان دەیپەیون زۆر ڕوونە. بۆچی هێشتا دەپرسرێت کە کوردان چیان دەوێت؟ دیارە کە کوردان چیان دەوێت. ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە بۆچی ئەم ڕێگای سیاسەتی کورد بۆ ئاشتی پشتیوانی ناکرێت؟ بە پێچەوانەوە، بە جۆرە جۆر فشاری سیاسی و بە سیاسەتەکانی دەزینفۆرمەیشن و مانپولاسیۆن هەوڵ دەدرێت کوردان بخرێنە ناو شەڕ.

بەڵام ئێمە وەک ژنانی کورد باوەڕمان وایە جگە لە شەڕ ڕێگەیەکی دیکە هەیە. بۆ ئەمەش پێویستە دەوڵەتانی هەرێمی و جیهانی سەرەتا نزیکبوونەوەکانیان کە لەسەر بنەمای ڕەگەزپەرستی، بێڕێزی، بچووک بینی و سووکایەتی بەرامبەر کوردانە، ڕاست بکەن. ئەگەر هێزە هەرێمی و جیهانییەکان پێویستیان بە بڕیاری کوردان هەبێت، دەبێت ئیرادەی کوردانیش بناسن. ئیرادەی کورد دەیەوێت لە ڕێگەی دیالۆگ، دیپلۆماسی و گفتوگۆدا کێشەکان چارەسەر بکات.

ڕێگایەکەی کە ئێمە وەک ژنانی کورد دەمانەوێت، ڕێگای چارەسەری سیاسییە. ئێمە ئەمە ناڵێین تەنها بۆ ئەوەی کە یەکەم قوربانیانی شەڕ ژنانن، بەڵکو چونکە شەڕ و دەسەڵاتداری سەرەتا لەسەر ژن درووست کراوە، ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بۆ تێکۆشان لە دژی سیستەمەکانی شەڕ و دەسەڵاتداری.

کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

٧ ئادار ٢٠٢٦

 

Kurdistan National Congress – KNK
Rue Jean Stas 41
1060 Brussels
ڕاپەڕینی 1991 باشووری کوردستان و دۆخی ئێستای ناوچەک