1ی ئایار رۆژی کرێکارانی جیهان پیرۆز بێ

Share this article

 

کرێکاران و رەنجدەران بە تێکۆشان و خۆڕاگریی خۆیان، بە ئارەقەی نێوچەوان و رەنجی خۆیان 1 ی گوڵانیان کردە رۆژی یەکێتیی تێکۆشان و هاوپشتیی کرێکارانی جیهان. ئەم جەژنە لە ئێستادا لە سەانسەری دنیادا وەک رۆژێکی تایبەت و واتادار پیرۆز دەکرێت. با رۆژی یەکی گوڵان لە سەرجەم کرێکار و زەحمەتکێشانی کوردستان و دنیا پیرۆز بێت.

رۆژی یەکی گوڵان جەژنی هەموو خەڵکی کوردستانە. کوردستانیان سەدان ساڵە لە پێناو ئازادی و رزگاری و ژیانێکی ئاسوودە و سەرفراز تێدەکۆشن. ئەم تێکۆشانە خۆی لەخۆیدا رەنجێکی کەورە و بەهادارە. لەبەر ئەوە خەڵکی کوردستان کرێکار و رەنجدەری ئازادی و رزگارین. هەر بۆیە کوردستانیان پێکەوە و بە شانازیەوە ئەم جەژنە پیرۆز دەکەن و بە جەژنی خۆیان دەزانن.

با ئەم جەژنە لە تەواوی خەڵک و گەریلا و پێشمەرگە و شەڕڤانان، لە هەموو خەباتکارانی دۆزی ئازادی و رزگاری کوردستان پیرۆز بێت.

رژێمە سەرکوتکەرەکان، هەمیشە یادی ئەم جەژنەیان قەدەغە کردووە. هەزاران لەمپەر و بەربەستیان خستۆتە بەردەم کرێکار و رەنجدەران، تا ئەم رۆژە وەک جەژن پیرۆز نەکەن. بەڵام خەڵکی بێ سلەمینەوە، بەردەوام درێژەیان بەخەبات و تێکۆشان و رەنجی خۆیان داوە و لە دیوی خەباتدا ئەم جەژنەیان کردۆتە حەقیقەت وساڵانە پیرۆزیان کردووە. گەلی کوردیش هەر لە سەرەتاکانی بوونی ئەم رۆژە بە جەژن وەک جەژنی خۆی قەبوڵی کردووە و بە جۆش و خرۆشی زۆرەوە ئاهەنگی گێڕاوە.

ئەمساڵ بە شێوەیەکی جیاواز ئاهەنگی 1ی ئایار دەگێڕین. ماوەی چەند مانگێکە لە باکوری کوردستان پرۆسەی دیالۆگ بەڕێوەدەچێت. تا ئێستا شاندەکان چەندین جار سەردانی دوورگەی ئیمرالییان کردووە و لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە. بانگەواز و لێدوانی زۆر کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی نەنراوە. ئامانجی لایەنی کورد چارەسەرکردنی پرسی کوردە لە ڕێگەی ئەم دیالۆگەوە. پێویستە هەموومان هەوڵبدەین ئەم دیالۆگە بگەینینە قۆناغی چارەسەری.

لە لایەکی ترەوە لە سەرەتای ساڵەوە هەنگاوی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی یەکڕیزی و هاوئاهەنگی لەناو ماڵی کورددا نراوە. ماوەیەکە دیالۆگێکی باش لەنێوان هەموو حزب و ڕێکخراوە کوردییەکاندا هەیە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆنفرانسێکی گرنگ بە بەشداریی هەموو لایەنەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو. هەروەها بە هەمان مەبەست لە ئەوروپا کۆنفرانسێک بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. لە هەردوو کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی بەرفراوان کرا و بڕیاری گرنگ سەبارەت بە یەکێتی نەتەوەیی درا. کەنەکە لە هەردوو کۆنفرانسەکەدا بەشداری کرد و چەندین بەرهەمی پێشکەش کرد. ، بە پێی بڕیاری کۆنفرانسی لۆزان لە ماوەی ئەمساڵدا هەوڵ دەدەین هەمان کۆنفرانس لە هەردوو پارچەی باکور و باشوور بەڕێوەببەین. لە ئەنجامدا ، بە پێی بڕیاری کۆنفرانسی لۆزان هەوڵ دەدەین کۆنفرانسێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی بەرفراوان لە سەرتاسەری کوردستان ئەنجام بدەین.

سەرەڕای ئەم دۆخە، پیلانی دژ بە گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستان بەردەوامە. پڕۆژەکانی دوژمن زۆرن و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەدان. پێویستە هەموو حیزب و ڕێکخراو و هێزە کوردییەکان ئەو ڕاستییە ببینن و بەو پێیە هەڵسوکەوت بکەن. پێویستە هەموو هێزە کوردییەکان یەکڕیزیی خۆیان پتەوتر بکەن و بە یەک دەنگ لە دژی ئەو پیلانانە پێکەوە بوەستن.کوردستانیان یەکدەنگی و یەکێتیی خۆیان پتەوتر بکەن و لەیەک سەنگەردا دژ بەو پیلانانە بووەستنەوە و پوچەڵیان بکەنەوە.

پێویستە هەموو هێزە کوردستان لەدژی هێرش و پیلانی داگیرکەران بە هەڵوێست بن. بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو کورد و کوردستانیان دەکەین بە جۆش و خرۆشی جەژنی نەورۆز، لە هەموو شوێنێک بەشداری لە ئاهەنگەکانی 1ی ئایار بکەن.

کەنەکە پیرۆزبایی یەکی ئایار لە خەڵکی کوردستان و هەموو خەڵکی جیهان دەکات.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان رۆژی 1ی ئایار لە هەموو خەڵکی کوردستان و دنیا پیرۆز دەکات.

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

2025.04.30 برۆکسڵ

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەنجامنامەی «کۆنفرانس بۆ ڕۆژهەڵا ت »