لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید ڕەزا و هاوەڵانیدا، بە ڕێز و شکۆوە هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیر دێنینەوە

Share this article

 لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧دا، پ سەید ڕەزا، سەرکردەی سەرهەڵدان و بەرخۆدانی دێرسیم، لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی لە سێدارە دران. هەموو قارەمانەکانی بەرخۆدان لە کەسایەتی سەید ڕەزا و هاوەڵانیدا بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە و عەقڵیەتی جینۆساید شەرمەزار دەکەین.

کۆمەڵکوژیی دژی گەلەکەمان لە دەرسیم یەکێکە لە کۆمەڵکوژییە گەورەکان دژی گەلی کورد. هەزاران کچ، کوڕ، ژن، بەساڵاچوو بە فیشەک و بۆمب و گازی کیمیایی گیانیان لەدەستدا. ئەو منداڵانەی هێشتا لەدایک نەبوون لە سکی دایکیاندا دەکوژران و ئەوانەی لە ژیاندا بوون دەکوژران. ئاوی ڕووباری مونزور بە خوێنی رژاوی خەڵك سوور بووبوو. بەڵام سەید ڕەزا و هاوەڵەکانی هاوشانی خەڵکی دێرسیم بەرەنگاری دڕندەیی داگیرکەران بوونەوە. کۆمەڵکوژیی دەرسیم ئازار و توڕەیییەکی زۆری لە دڵی گەلی کورددا دروست کرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

بە دڵنیاییەوە کۆمەڵکوژیی دێرسیم بە ئامانجی کۆمەڵکوژی کورد ئەنجام دراوە. دەوڵەتی تورک کە سەرکردایەتی عەقڵیەت و سیاسەتی جینۆساید دەکات، دەیان کۆمەڵکوژیی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد ئەنجامداوە. کۆمەڵکوژی دێرسیم یەکێک لە هەرە جددیترین و دڕندانەترین هەوڵی پاکتاوکردنی نەژادییە لە کوردستاندا. 

کۆمەڵکوژیی دێرسیم دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکی لە بەرامبەر گەلی کورد و ئەو زهنیەتە دڕندانەیەی بە روونی ئاشکرا کرد. بەبێ لیکۆڵینەوەی مێژووی لە زهنیەت و رەفتاری دەوڵەتی تورکیا، ئاسان نییە کۆمەڵکوژیی دێرسیم و کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی گەلی کورد بە گشتی و گەلانی دیکەی ناوچەکە لێکبدێتەوە. بۆ کۆمەڵکوژی دێرسیم و تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورکیا ، تا داوای دەستنیشانکردن و لێپرسینەوە و حساب خواستن  لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان نەکەین، ناتوانین ئەرکی مێژوویی خۆمان بەجێ بگەیەنین و ڕاستگۆیانە بژین

بەدڵنیاییەوە خەبات بۆ ئازادیی کوردستان ئەم ئەرکە مێژووییە بە پێشخستنی هۆشیاریی ئازادی و بە تێکشکاندنی زهنیەتی کۆمەڵکوژیی و جینۆساید، هەروەها بە ڕزگارکردنی خەڵکی کوردستان، ئەم ئەرکە مێژووییە بەدیدێت دەتوانرێت لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو تاوانانە بکرێت.

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دووبارە و چەندبارە بەڵێن دەدەین کە هەر دەگەینە ئەم ئامانجە. ئێمە جارێکی دیکە  بەڕێزەوە یاد و خەباتی شەرەفمەندانەی سەید ڕەزا و هاوەڵانی و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی سەرفرازیی گەلەکەمان دەکەین بەبیر دێنینەوە.

 

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

2024.11.15 برۆکسل

وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەگەڵ ژماریەک کەسایەتی و ڕێکحراووچین و توێژی جیاوازو پارێزگاری کەرکوک کوبوونەوە
ئەنجامنامەی 29ەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان