بەیاننامەی کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی سەبارت بەهەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئێمە لە کۆنگرەی

Share this article

بەیاننامەی کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی سەبارت بەهەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئێمە لە کۆنگرە نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، لەکاتێکدا بە سەرنجێکی تایبەت چاودێری پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەین، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئێستای عێراق گرنگییەکی تایبەتیان هەیە بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی، بەهۆی کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەکەیان لەسەر داهاتووی سەقامگیری سیاسی و دەستووری لە وڵاتدا.

هه‌روه‌ها جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانە پێویستی بە دابینکردنی کەشێکی ئازادانە و دروست و شەفاف هەیە، و مسۆگەرکردنی ئازادیی هەڵبژاردن بەبێ هیچ فشار و دەستێوەردانێک، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو کردەوانەی کە زیان بە ناوبانگیی سیاسیی هەرێم و مافەکانی هاووڵاتیانی هه‌رێم بگه‌یه‌نن.

داوا لە گەلی خۆمان دەکەین کە بەشداریی سیاسی بکەن بە ئەرکی خۆیان، بێگومان دەنگدانیش بەیەک لە کۆڵەکەکانی دیموکراسی دادەنرێت، وە خەڵکی ئێمەدەبێت بەو بەرپرسیارێتیە هەستێت کە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانە بەتایبەتیش لەناوچەکانی مادەی 140 لەهەمان کاتدا داوا هەموو پارت و هێزە و کەسە سەربەخۆکانی ناو ئەم.پرۆسەیەدەکەین کەئەرکە نیشتیمانی و ئەخلاقییەکانیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن، و بە ڕۆحی بەرپرسیارێتییەوە کار بکەن لە پێناو:

* بەهێزکردنی یەکڕیزی کورد

* پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان

* چەسپاندنی بنەماکانی هاوژیان و هاووڵاتیێتی نێوان هەموو پێکهاتەکان

* پێدانی ئەولەویەت بە کێشەکانی ژن و ژینگە لە بەرنامەی پەرلەمانی داهاتوودا

هه‌روه‌ك ڕوو به‌ ته‌واوی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراقیش ده‌ڵێین: بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن، كلیلی چاره‌سه‌ری و ئاشتییه‌ بۆ ئاینده‌ی عێراق.

گەلی ئێمە بەئاگایە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەکارهێنانی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بۆ زیانگەیاندن بە مافە دەستوورییەکان لەعێراقی فیدراڵ کە بەری ڕەنجی تێکۆشانی چەندین ساڵەی میلەتەکەمان، کە پاراستنی ئەم دەستکەوتانە لەسەرملی هەرکەسێکی نیشتمانپەروەرە.

بۆیە داوا دەکەین ئه‌گه‌رچی له‌ بیربۆچوونه‌ سیاسییه‌كانیشدا جیاوازبن، دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین جیاوازییەکان هێزن بۆ ئازادی و گەشتن بەپرسی هاوبەش ئەگەر بەدیهاتنی پرسە نەتەوەییەکەمان مەبەستبێت هەربۆیە دەبێت بە یەکگرتووی بمێنینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسی و ئاڵه‌نگاریانه‌ی کە هەرێم و مافەکانی به‌ ئامانج ده‌گرن.

بە یەکێتیمان و هۆشیاری گەلەکەمان، بەردەوام دەبین لە بنیادنانی هەرێمێکی دیموکراتی و ئازاد کە شایانی قوربانییەکانی کورد و خەباتەکەیان بێت لە دژی فاشیزم و دیکتاتۆریی، و له‌پێناو به‌دیهێنانی دادپەروەری و شكۆمه‌ندی بۆ هەموو کوردستانییان.

کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، کۆمیتەی باشووری کوردستان

2025.11.09

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە ” رێپێوانی ئازادی بۆ ئۆجالان “