کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە ئامەد و ماردین ڕووداوێکی بەڕیکەوت نییە!

Share this article

 

ئێوارەی دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی نێوان ناحیە چنارە سەر بەدیاربەکر و ناحیەی شەمرەخی ماردین کەوتەوە و لە ڕووبەری 66 کیلۆمەتردابڵاوبووەوە. ڕووبەرێکی فراوان سووتا، لەم ناوچەیەدا دەیان گوند و شارەدێزیانێکی زۆریان بەرکەوت، ڕەز و باخ و دار و دارستانەکان هەموویان سووتان وهەزاران ئاژەڵ لەناوچوون. کارەساتی هەرە گەورە ئەوە بوو کە تێیدا 110 کەسگیانیان لەدەستدا و 78 کەسیش برینداربوون.

ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هاوبەشی خەم و ئازاری خەڵکیناوچەکە و لێقەوماوانین. رۆحی ئەو کەسانە شاد بێت کە گیانیان لەدەستداوە،سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

کارەساتێک بەم گەورە و فراوانییە هەرگیز ئاسایی ڕووداوێکی بەڕیکەوت نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە دێن، ئەگەر هیچ شتێک بە مەبەستیش نەبێت،کەمتەرخەمی و نەبوونی و خراپیی ئیدارەی دامودەزگاکانی دەوڵەت بوونەتەهۆکاری ئەم کارەساتە گەورەیە. شایەتحاڵانی ڕووداوەکە و خەڵکی ناوچەکە باسلەوە دەکەن کە ئاگرەکە لە ستوونی کارەباوە دەستیپێکردووە و تەشەنەی کردووە. خەڵکی هەرێم چەندین جار بەرپرسانی حکومەتیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەوستوونە کارەبایانە زیانیان بەرکەوتووە و پێویستە چاکبکرێنەوە. بەڵام دامەزراوەپەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنیان نەگرتووەتەبەر. ئەم پشتگوێخستن و کەموکوڕی وهەڵانە دوای ڕووداوەکەش هەر بەردەوامن. تیمە بەرپرسیارەکان لە کاتی خۆیداکاریان نەکرد و دەستێوەردانە پێویستەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدران. هەربۆیە کارەساتەکە گەورەتر بوو.

دامودەزگاکانی دەوڵەت و حکومەتی ئاکەپەمەهەپە بەرپرسن لەم کارەساتە. پێویستە بە هەموو شێوەیەک بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکرێت و بەرپرسانئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. جگە لەوەش پێویستە قەرەبوویزیانەکانی قوربانیان بکرێتەوە. حکومەتی ئاکەپەمەهەپە بەرپرسیارە لەکارەساتەکە، ئێمە بە توندی ئیدانەی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەرپرسن.

خەڵکی ئەو ناوچەیە قوربانین و پێویستیان بە هەموو جۆرە هاوکارییەک هەیە. لەسەر ئەمەش داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوە خێرخوازیەکاندەکەین بچنە هەرێمەکە و هاوکاری لێقەوماوان بن. ئێمە بە هەموو توانامانەوە لەگەڵ خەڵکی ئەو دەڤەرە و قوربانیانی ئەو کارەساتەین و خاوەندارییان لێدەکەین.

بەم بۆنە خەمناکەوەوە جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاریقوربانیان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین. 

دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

2024.06.21 برۆکسل

کارەکانی کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردستان دەستی پێ کرد
دژ بە هێرشەکانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆلبەران کوشتنی کۆڵبەران سیاسەتی دوژمنایەتی گەلی کوردە!