کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەڕای هەموو زۆر و ستەم و زۆرداری بە پاڵپشتی ئەندامان، دۆستان و هاوکارانی و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە ٢٤ ساڵەی تێپەڕاند و کەوتە ناو ٢٥ ساڵەی خەبات و تێکۆشانی خۆیەوە. لە قۆناخی خەبات و تێکۆشانی رەوای کەلی کوردستان، لە میانەی ئەو ٢٤ ساڵانەدا بێ بسانەوە بێگومان جێگای حورمەت رێزگرتنە. بۆ ئەوەی هەوڵ تێکۆشان لە پێناوی یەکڕیزیی نەتەوەیی بەردەوام بێت، هەڵبەتە خەبات و تێکۆشانمان لە دامەزراندنی دیپلۆماسیەتێکی نەتەوەیی یەکگرتوو و پەیداکردنی دۆستایەتی گەلان دا گەیشتۆتە ئاستێکی گرنگ و بەرچاو.
لە ماوەی رابردوودا ک ن ک و بێ وەستان هەموو کۆنگرە و جڤاتی گشتییەکانی خۆی بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بە سەرکەوتووانە پێکهێناوە. لەم خۆناغەی ٢٤ ساڵەی خۆیدا بە دەیان کۆنفرانس و کۆبوونەوەی راوێژکاریی بەرفرەوان لە ناو سازیە نێونەتەوەییەکان و تەلاری پەڕلەمانی وڵاتاندا لەسەر پرس و کێشەکانی کوردستانی رێکخستوە. بە هەزاران دیدار و چاوپێکەوتنی دیپلۆماسیی ناوخۆیی و ناودەوڵەتی بە مەبەستی دامەزراندنی لۆبی و ناساندنی دۆز و پرسی کورد و کوردستان و پشتگیری کردن ئەنجام داوە. لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانیش بە دەیان کۆنفرانس و کۆبوونەوەی راوێژ و دیالۆگی ناوخۆیی رێکخستووە.
ک ن ک بوەتە پردێک لەنێوان پارت ، سازی و کەسایەتی کورد و کوردستانی و هەروەها نێوانی پێکهاتە و باوەڕیە ئیتنیکیەکانی کوردستاندا. ئەم کار و خەباتە هەمووی بە رەنج و تێکۆشانیبەردەوامی هەموو ئەندام و دۆستانی ک ن ک ئەنجام دراون. جێگای ئاماژە پێکردنە کە لە مێژووی کورد و کوردستاندا تاوەکو ئێستا هیچ سازیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی شێوەی ک ن ک بوونی نەبووە کە ٢٤ ساڵ بە بەردەوامی و بێ بچڕان لە خەباتی نەتەوەیی لە ناو کار و تێکۆشاندا بێت. گومانیشی تێدا نیە کە بێ کەم و کورتی نەبووە! هەروەها نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە مەبەستە.
باش ئەوە دەزانین کە ئێمە لە دۆخێکی زۆر ناهەموار و سەخت و دژواردا تێپەڕ دەبین. بۆیە پێویستە هەموو کات لە پێشکەوتن و گۆڕانکاری پێویست لە ناو ک ن ک ەدا بکەین، بۆ ئەوەی بتوانرێت ببێتە وەڵامێک رووبەڕووی پرس و پرسگرێکانی گەلەکەمان ببینەوە.
بۆ ئەوەی کە ک ن ک بەهێزتر ببێت و بتوانێ زیاتر رۆل و مسیۆنی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆی ببینێ، پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام و جیدی هەیە. پێویستی بە دووربینی و دیدی ستراتیژیکە، پێویستی زیاتری بە هەموو هەموو جیاوازیەکانیەوە لەیەک گەیشتنێکی تەواوی کوردستانیان هەیە.
ک ن ک وەک سەکۆیەک، وەک کەناڵێکی گرنگی تێکۆشان لە خەباتی ئازادیخوازیی گەلی کوردستاندا، بەردەوام پشتگیریی خەبات و تێکۆشانی کوردستانیانی هەموو پارچەکانی کوردستان بووە. لە دژی هێرش و داگیرکاریی داگیرکەرانیشدا هەمیشە لە سەر خەت و رۆڵی پێشەنگایەتی خۆی لە بەرامبەر بینیوە و دەیبینێ.
٢٤ مین ساڵیادی دامەزراندنی ک ن ک، لە گەلەکەمان پیرۆز بێت. لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی، سەرفەرازیی کوردستان و مرۆڤایەتی و خانەوادەکانیان پیرۆز بێت. لە هەموو ئەو ئەندامانەی کە هەنگاوەکانی دەستپێکدا رەنجیان دا، لە هەموو ئەندامانی ئێستای ک ن ک کە بەدڵسۆزی و خۆبەخشیەوەلەناو مەیدانی خەبات و تێکۆشاندان پیرۆ بێت. لە هەموو زیندانیانی کورد و کوردستانی، لە بەڕێز ئۆجەلان کە بە پێشنیار و هەوڵەکانی ک ن ک دامەزرا، لە زینداندیشدا کاتێک لەگەڵ پارێزەرەکانی خۆی دەدوا، یەکەم داواکاری ئەو ئەوە بوو و دەیگوت: بۆ گەیشتنی یەکێتیی نەتەوەیی پەلە بکەن. هەروەها لە هەموو شەڕڤانانی ئازادی، لەگەریلا و پێشمەرگە و هێزەکانی پاراستنی گەل پیرۆز بێت. لە گیانی ئەو ئەندامانەی کە ماڵئاواییان کردووە و بەجێیان هێشتووین پیرۆز بێت.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
٢٤ ی گوڵان ٢٠٢٣ – برۆکسل