کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ساڵرۆژی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان پیرۆزدەکات.

Share this article

بە بۆنەی ٣٣ ساڵەی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی دەکەین و سڵاوی رێزو وەفا بۆ خانەوادەی شەهیدان لەناویاندا شەهیدانی ڕاپەڕینی ١٩٩١ دەنێرین.
وەک ئاشکرایە خەڵکی باشوری کورستان لە(٥)ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینێکی کەم وێنەدا بە بەشداری تەواوی چین و توێژەکان ولە ماوەیەکی زەمەنی یەکجار کورتدا، دەسەڵاتی بەعسی فاشییان لەتەواوی خاکی باشووری کوردستاندا ڕاماڵی.
بەرهەمی ڕاپەڕین هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، ئەو ئەزموونە لەتەواوی کوردستانداخەونی چەند ساڵەی گەلەکەمان بوو.
دوای ٣٣ ساڵ لە ئەنجامدانی ڕاپەڕین بەهۆی مۆدێلی خراپی حوکمڕانی و ناکۆکیەحزبیەکان ودەستوەردانی دەرەکی وزاڵبوونی ئەجێنداکانیان، دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان کە خۆی لە بەرهەمی ڕاپەرین دەبینێتەوە لە ئێستادا لە هەموو کاتێک زیاتر،لە بەردەم هەڕەشەی لەناوچووندان.
لەوسۆنگەیەوە ئێمە لەکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین وگەشەپێدانی وڕاستکردنەوەی چەوتیەکانی ڕابوردوودا، داوا دەکەین:
ـ پڕەنسیپەکانی ڕاپەڕین کە بریتی بوو لە یەکڕیزی نیشتمانی کاری لەسەر بکرێت تا کۆتایی بە پەرتەوازەیی سیاسی و بەرژەوەندی حزبی بهێندرێت و بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی وهەڵبژاردنی پاک وبێگەرد پەیڕەوبکرێت و حوکمی ڕەشید بنیانتبنرێت.

-کێشەکانی خەڵک چارەسەربکرێن و متمانەی جەماوەر بە ئەزموونی سیاسی کوردستان زیندووبکرێتەوە،ئەو متمانەیەی کەڕاپەڕینی سەرخست.
لەم بۆنەیەوجارێکی ترکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگەوازی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکات کە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەکان ودانانی ستراتیژێکی نیشتمانی نەتەوەیی لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە، کەهەر ئەوەیان دەتوانێت ڕێگری لە ئەجێندای دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بکات وگەلەکەمان ودەستکەوتەکانی بەکەناری ئارامی بگەیەنێت.
جارێکی دیکەش ساڵڕۆژی ڕاپەڕین لە تەواوی گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین.
ڕۆحی شەهیدەکان شادبێت.

 

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
نوێنەرایەتی باشوور
٢٠٢٤/٣/٥

 

سەردان و چاوپێکەوتنەکانی دەسەلاتدادارنی تورکیا لە عێراق بە ئامانجی پیلانگێرین لەدژی گەلی کوردستان
ساڵی نوێ، ساڵی 2024 پیرۆز بێت